riklam

نوێنه‌رێك: چاره‌سه‌ر یه‌كخستنی ته‌عریفه‌ی گومرگییه‌

ئابوری 11:14 AM - 2018-12-12
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پێویسته‌ ته‌عریفه‌ی گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی یه‌كبخرێن.

مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 12-12-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان پارێزگای كه‌ركوك و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان لانه‌براون، سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌.

راشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی نوێنه‌رانی كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ كردو له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌ت قسه‌مان كردوه‌، ئه‌وان ئه‌یاون ئاشكراكرد كه‌ حكومه‌تی فیدراڵی داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ یه‌كخستنی ته‌عریفه‌ی گومرگی له‌ نێوان هه‌ردوولا بۆ لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كان له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته‌ ره‌سمی گومرگی هه‌ردوولا یه‌كبخرێن دواتر خاڵه‌ گومرگییه‌كان لاببرێن، بۆیه‌ش حكومه‌تی عیراق چاوه‌ڕێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگیییانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket