riklam

میمۆکراسى

بابەتی گۆڕاو 06:39 PM - 2018-12-11
.

.

میمۆکراسى
د. شێرکۆ عەبدوڵڵا

× قوربان من دوێنێ شەو لە سەرجێگا...
ـ هێواش نەگبەت.. ئەو دیو پڕە لە ئافرەت.. باسى سەرجێگاى چى ئەکەى!!
× بیرت بۆ شتى قۆڕ نەچێ ئوستاز... من باسى عومر ئەکەم... دوێنێ شەو لە سەرجێگا شتێکى سەیرم بۆ مەعلوم بوو.
ـ چىیە ئەو شتە سەیرەى کە عیلاقەى بە عومرەوە هەیە؟! پڕۆستاتە؟
× ئۆهۆوو.. پیاو ناوێرێ هیچ بڵێ یەکسەر یان ئەیبەیتەوە بۆ سیاسەت یان بۆ مەوزوعى نەخۆشى و ئەمانە... قوربانى چاوت بم من ئەڵێم دوێنێ شەو بۆم دەرکەوت عومر عیلاقەى بە ئەقڵەوە نىیە.
ـ ئەکید وایە.. ئینسان لە هەر تەمەنێکدا بێ ئەتوانێ کەرێتییەکى تازە فێر ببێ..
× هەر کەرێتى نا بەگم.. ئەتوانێ مەعلوماتى تازەش فێر ببێ.. مەسەلەن بچوکى خۆت بۆى دەرکەوت کە زوربەى قوڕبەسەرى و موشکیلەکانى کورد بە (میم) دەست پێ ئەکات.
ـ ئافەرم راست ئەکەى... مەسەلەن مەعاش.
× بەڵێ مەعاش، مەسەلەى کەرکوک، میکرۆب، موزایەدەى سیاسى، مەتعەمى زۆر و بۆر، مەسئول، مەفرەزەى مرور، ....
ـ دەم خۆش، ماتۆڕى بێ لایت، مونافەسەى حیزبایەتى، مەلاى خەتێ، مەعلوماتى غەڵەت، موجامەلەى درۆ، ماجستێرى خاترانە، مێجەرسۆن، مەئساتەکەى شەنگال، موسەلسەلەى تورکى، ........
× ئوستاز گیان هینیشت بیرنەچێ، دوابڕاوەکە ناوى چىیە؟
ـ مالیکى؟
× نەخێر مالیکى نا..مەسعود ئۆزیل.
ـ مەسعود ئۆزیل بۆ؟!!
× ئاخر قوڕمساغە ئەوە نەبوو کە تەصەورمان ئەکرد.
ـ هینیش... میموکراسى.
× میمۆکراسى؟؟!!.. میمۆکراسى چىیە گەورەم؟!
ـ دیموکراسییەکەى کوردە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket