riklam

سه‌عدی پیره‌: به‌پارتیمان راگه‌یاند شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌مان ده‌وێت

ی.ن.ک‌‌ 04:31 PM - 2018-12-11
.

.

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتیدا جه‌خت له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌و یه‌كێتیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ پارتی راگه‌یاند، یه‌كێتی به‌ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ راشكاوانه‌ به‌پارتیمان راگه‌یاند، یه‌كێتی به‌ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

وتیشی: لای یه‌كێتی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ به‌مانای به‌شداریكردنییه‌تی له‌سه‌رجه‌م جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم له‌ رووی ( ئاسایش و ئابووری و وزه‌) .. و هتد.

پیره‌ راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌باشتر رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا، هه‌روه‌ها بڕیاردرا پرۆژه‌یه‌ك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا له‌ به‌غدا له‌پێناو به‌هێزكردنی ئاماده‌یی كورد بخرێته‌ كارنامه‌ی هه‌ردوو حزبه‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره‌، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket