riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 01:52 PM - 2018-12-11
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 12-12-2018 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون دابه‌شبكرێت.

فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شبكرێت.

به‌پێی ئه‌و خشته‌ ناڕه‌سمییه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه‌ بڵاویان كردبووه‌وه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و سبه‌ینێش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رۆژی  چوارشه‌ممه‌ ده‌بێت و دیاریش نیه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت یاخود نا.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket