كابینه‌ی نوێ‌ و كێشه‌ كۆنه‌كان

كابینه‌ی نوێ‌ و كێشه‌ كۆنه‌كان


11/12/2018 13:13:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هه‌ڵبژاردن، به‌وشێوه‌یه‌ به‌ڕێكرا، كه‌ به‌ڕێكرا. ئێستا، ئیدی پارتی یه‌كه‌می هه‌ره‌ زۆرینه‌و یه‌كێتیی دووه‌م‌و گۆڕانیش سێهه‌م لایه‌نی براوه‌ن. لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش، كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشی دانه‌وه‌. سۆسیالیست‌و كۆمۆنیسته‌ كوردستانییه‌كانیش، كورسییه‌ تاقانه‌كه‌یان، هێنایه‌وه‌. كۆتاكانیش، ده‌رچێندرانه‌وه‌! ره‌وته‌ پۆپۆلیستییه‌ له‌ناو قه‌یراندا سه‌رهه‌ڵداوه‌كه‌ی "نه‌وه‌ی نوێ‌"یش، تاویان سه‌ندووه‌.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌نده‌ خانه‌قینییه‌كه‌ پڕ به‌پێستێتی كه‌ پێشینان فه‌رمویانه‌: گشتمان له‌كین، برای یه‌كین. بۆ؟

-چونكه‌؛ لایه‌كی ده‌سه‌ڵات، ناتوانێ‌ لایه‌كی دیكه‌ی باڵاده‌ست، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ تاوانبار بكات‌و ره‌خنه‌شیان به‌رامبه‌ر یه‌كدی هه‌س!

-چونكه‌؛ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، سه‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی رابردوویان، هه‌رلایه‌كیان به‌ئه‌ندازه‌ی پاشماوه‌ی كاریگه‌ریان، ده‌نگیان هێناگه‌. له‌ناویاندا، نه‌وه‌ی نوێ‌، گه‌رچی لاتاریكیشه‌ له‌هه‌موو لایه‌ك.

-چونكه‌؛ رێژه‌ی ده‌نگه‌ هێنراوه‌كانی یه‌كێتیی‌و پارتی، ئه‌و راستییه‌ی نه‌گۆڕی، كه‌ نه‌ پارتی به‌بێ‌ یه‌كێتیی و نه‌ یه‌كێتیش به‌بێ‌ پارتی، حكومه‌تی زۆرینه‌یان پێ‌ پێكنایه‌ت. پارتی كه‌ زۆرینه‌ی هێناوه‌، پێویستی به‌ یه‌كێتییه‌، یه‌كێتیش كه‌ له‌نیوه‌ی پارتی كه‌متریشی هێناوه‌، ئه‌مجاره‌ش، بۆ كابینه‌ی نۆهه‌م، ده‌ركه‌وت، به‌زۆرینه‌ی بادینی، ده‌ڤه‌ری سه‌وز حوكم ناكرێ‌.

به‌ڵێ‌، نه‌ پارتی به‌سیاسه‌تی حاكمییه‌تی زۆرینه‌ كوردستانی پێ‌ به‌ڕێ‌ ده‌چێ‌‌و نه‌ یه‌كێتیش، به‌زۆربه‌ركێ‌ (موزایه‌ده‌)ی سیاسی، پارتی پێ‌ لاواز ده‌كرێ‌.
ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتی پێیانوابوو، ئه‌گه‌ر دوو به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی ده‌نگ بێنن‌و لیستی كۆتاش بكه‌نه‌ دۆستی خۆیان، ده‌توانن یه‌كێتیی بخه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌، شكستیانخوارد.

ره‌وتی موزایه‌ده‌خوازی یه‌كێتیش، كاڵفامیان دای له‌تاشه‌ به‌ردی هاوكێشه‌ سیاسییه‌ راسته‌قینه‌كان.

ئۆپۆزسیۆنیش، كه‌ پێیانوابوو، ئه‌گه‌ر بتوانن زۆرینه‌ی كورسی وه‌ده‌ستبهێنن، یان خۆیان‌و ته‌كه‌تولی هه‌لپه‌رستی یه‌كێتیی ببنه‌ زۆرینه‌، ده‌توانن پارتی بچوك بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مانیش، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان، ناچاری كردن، پاشه‌كشه‌ بكه‌ن‌و لایان داوه‌و بایان داوه‌.

ئیستا، دوو هه‌فته‌یه‌كمان ماوه‌، ده‌ربكه‌وێ‌، چ لایه‌ك ده‌چێته‌ حكومه‌ت‌و چ لایه‌كیش، ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن. به‌ڵام بیرمان نه‌چێ‌ نیوه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیداوه‌ (قه‌یناكه‌ با وابڵێین!) نیوه‌كه‌ی تریشی ده‌نگی نه‌داوه‌ (ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بن!!).

لێره‌دا ده‌مه‌وێ‌، سه‌رنجی ئه‌و لایه‌نانه‌ بۆ ئه‌م راستییانه‌ رابكێشم كه‌ پێكه‌وه‌ رێكده‌كه‌ون‌و كابینه‌ی نۆهه‌م پێكبهێنن. كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

هه‌موو لایه‌نه‌كان ببینن كه‌، به‌هه‌موو توانای راگه‌یاندن‌و، هێزی چه‌كدارو ده‌ستڕه‌نگینی له‌هه‌ڵبژاردندا، نه‌توانرا نیوه‌ی خه‌ڵك، له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه‌مه‌ندكێش بكرێنه‌ ناو بازنه‌كه‌. ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی دڕدۆنگی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆژیه‌...تد. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م دڕدۆنگییه‌، لاوازبوونی متمانه‌ی خه‌ڵكه‌، به‌سه‌ركردایه‌تی‌و سیاسه‌ت‌و به‌ڵێنه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان. كه‌ ئه‌مه‌ش، سه‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی گرفت‌و گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌و باره‌ ناله‌باره‌ی خه‌ڵكه‌. 

ئه‌م بێ‌ متمانه‌ییه‌، كه‌ جارێ‌ به‌ به‌شداری نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌بڕدرێ‌، له‌م دۆخه‌ی عیراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌دا، پێویسته‌ له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به‌قوڵی لێكبدرێته‌وه‌. ئه‌گینا، به‌دوری نه‌زانین، ده‌روازه‌ی دۆخه‌كه‌ له‌گرێژنه‌ ده‌ربچێ‌‌و له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا، كه‌ فه‌ره‌نسای پێشه‌نگێكی وڵاتانی دیموكراسی، له‌سه‌ر باج زیادكردنی سوته‌مه‌نی، ده‌سوتێندرێ‌، دوور نییه‌، كێشه‌ كۆنه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان، له‌سایه‌ی كابینه‌ی نوێدا، له‌م قۆناغه‌ی گواستنه‌وه‌ی دیموكراسیدا، له‌كوردستانی دواكه‌وتودا، ئاوێته‌ی دۆخی نه‌خوازراو بن‌و، هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ش، یان له‌عیراق‌و یاخود له‌كوردستاندا، كارلێك له‌ته‌ك كێشه‌ی كۆنی پاشكه‌وتی مووچه‌ بكات، بیرمان نه‌چێ‌ كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا‌و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو‌و ئێران، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوریی‌و سیاسی چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ته‌واوی ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ لێكه‌وته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، هاوكات كێشه‌ی نێوان شیعه‌كانی عیراق، هه‌روه‌ها سوننه‌كانی عیراق، ئینجا ئه‌و رێژه‌ كه‌مه‌ی كه‌ له‌به‌غداد‌و ناوچه‌كانی تری عیراق به‌شداریان كردووه‌، خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌و پارێزگاكانی تر، له‌كاتێكدا هێشتا پاشماوه‌ی جه‌نگی داعش‌و ناوچه‌ وێرانكراوه‌كانی جه‌نگ ساڵه‌های ساڵی ده‌وێ‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌مانه‌ ده‌بێ‌ هه‌موویان له‌به‌رچاو بگیرێن كه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كوردستان‌و عیراق‌و ناوچه‌كه‌ش هه‌یه‌. بێگومان یه‌كانگیربوونی هه‌موو ئه‌م رووداوانه‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ست‌و هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان، خرۆشانی خه‌ڵك ده‌كاته‌ ئه‌نجامێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر هه‌مووان.

له‌دۆخێكی نه‌خوازراوی واشدا، جڵه‌وی رووداوه‌كان كه‌ له‌ده‌ست ده‌رچوون، نه‌لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و، نه‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش، ناتوانن ببنه‌ خاوه‌نی شه‌قامی توڕه‌. ڕه‌نگه‌، له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاوهاشدا، چه‌ند رابه‌رێكی ده‌ركه‌وتووی سۆسیال-مێدیا، بۆ ماوه‌یه‌ك بتوانن روداوه‌كان، به‌ئاراسته‌ی پۆپۆلیستی‌و ئاژاوه‌گێڕی، رابه‌رایه‌تی بكه‌ن. به‌تایبه‌تی هه‌لپه‌رست‌و پۆپۆلیسته‌ شكستخواردووه‌كانی كوردستان له‌ده‌هه‌ی رابردوودا، تاقیكردنه‌وه‌ی سودبه‌خشیان بۆ پۆپۆلیسته‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌كان، جێهێشتووه‌.

ده‌مێنێته‌وه‌ بڵێین: كابینه‌كانی پێشوو، قه‌یرانیان به‌قه‌یران سپاردو ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانیش، دووچاری كابینه‌ی هه‌شته‌م كرا. ئه‌مانیش ناچاری پاشكه‌وتی موچه‌ بوون. به‌ڵام ساڵێكیشه‌، به‌ره‌به‌ره‌ چاره‌سه‌ریان هێنایه‌ ئارا. دڵنیام، مێژوو، ئابوری بایۆمه‌تری‌و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری، وه‌كو ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌، بۆ كابینه‌ی هه‌شته‌م تۆمار ده‌كات.

مه‌لا به‌ختیار


PUKmedia چاودێر

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات

  • image04
  • رانیه‌.. شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ.. زه‌نگی خوێندن لێدرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان


                                           

كۆمیتەی فینلاند كۆدەبێتەوە


رۆژی 20-9-2019،  لە شاری ئێسپۆی  فینلاند كۆونەوەی دەستەی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتە بەرێوەچوو.

...


  گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت
  ئوسترالیا.. كه‌رتی ڕێكخستنی له‌ كوینزلاند كۆبووه‌وه‌
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌ر...


  گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی
  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌


کاریکاتێر