riklam

وه‌زیری دارایی: مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12 پاشه‌كه‌وت ناكرێن

کوردستان 10:42 AM - 2018-12-11
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و11 و 12 ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت ناكات.

وه‌زیری دارایی وتیشی: حكومه‌ت له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و هیوای خواست كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌زووترین كات یاسای چاكسازی په‌سه‌ند بكات بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت نه‌مێنێت.

 ڕێباز حه‌ملان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ حكومه‌ت هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات.

وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: پێویستمان به‌ 150 ملیار دیناری تر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لاببرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ ئه‌مریكا ده‌ینێرێت بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌.

وه‌زیری دارایی وتیشی: به‌ نووسراوی ڕه‌سمی داوامان له‌ حكومه‌تی عیراق كردووه‌ كه‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی 1 و 2 و 3 ی ساڵی 2018 – مان  بۆ بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگی 1 ی 2019 و دواتردا مووچه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای 2018 له‌گه‌ڵیدا دابه‌ش بكه‌ین.


PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket