riklam

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ بەرێوەدەچێت

ئەدەب وهونەر 09:24 PM - 2018-12-10
.

.

ئێوارەی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ئەندامانی پە رلەمان و رۆشنبیران و هونەرمەندانی شارەكانی كوردستان ،وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وبەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە شاری هەولێر پێنجەمین فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ لە هۆڵی رۆشنبیری بە رێوەچوو .

سەرەتای مەراسیمەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و دواتر چەند وتارێك خوێندرانەوەو تیایداخالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی: لەو فێستیڤاڵەدا چەند  شانۆگەری و دیبەیتێك و سیمینارێك پێشكەش دەكرێت ،كە لە لایەن كەسانی پسپۆڕو شارەزایانی بواری شانۆوە ئامادەكراون و چەند گروپێكی شانۆیی لە بەغداو چەند وڵاتێكی ناوچەكەوە وەك میسر و تونس و ئوردن و   وڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵەكەدا هاتوون.

پاشان شانۆگەری (گوێچكەمانم قسەدەكەن )لە نوسین و دەرهێنانی كارۆخ ئیبراهیم و نواندنی سێبەر ئیراهیم و گۆران ساڵح پێشكەشكرا .
بریاریشە لە رۆژانی داهاتوودا چەند شانۆگەری و دیبەت و سیمینارێك،بە بەشداری هونەرمەندانی كوردستان و ئەو هونەرمەندانەشی لە دەرەوە هاتوون و بەشدارییان كردووە پێشكەش بكرێت.


PUKmedia  پێشرەو خالید/ هەولێر

1.jpg

564.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket