riklam

حزبی شیوعی: 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رهاویشته‌ی ریفراندۆم بوو

تاراوگە‌‌ 07:25 PM - 2018-12-10
.

.

هاوڕێ باباعەلی: 16ی ئۆکتۆبەر دەرهاویشتەو کاردانەوەی ڕیفراندۆم بوو، ئۆپۆزیسیۆنی کوردی خەڵکیان توشی نائومێدیکردڕەخنەی لەسەردانەکەی مەسعود بازرانی گرت بۆ بەغدا.

لەئێوارە کۆڕێکی نۆرنبێرگی ئەڵمانیادا کەناوەندی پێکەوە ژیانی کوردو ئەڵمان ڕۆژی 9ی کانونی یەکەمی 2018  بەهەماهەنگی لەگەڵ ناوچەی حزبی شیوعی کوردستان لەنۆرنبێرگ سازیکردبوو هاوڕێ باباعەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وجێگری سکرتێری حزبی شوێعی کوردستان  ڕایگەیاند حزبی شوێعی کوردستان نابێتە ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی کەخەتی ڕاست و چەپی بەسەر هەموو شتێکا دەهێنا ئێمە بەباش دەڵیین باش و بەخراپیش دەڵێین خراپ،ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو بەهەموو شتێکیان دەوت خراپ و یاریان لەسەر عاتیفەی خەڵکی دەکردو هەموو شتێکیان ڕەتدەکردەوەو تاشەقامیان لەدەست نەچێت  ..ئەوان وتاری خەیاڵاوی بەسەریاندا زاڵبوو بۆیە نەشیان توانی بەرنامەکەیان جێبەجێ بکەن و ئەمەش وایکرد خەڵکیان نائومێدکرد..

سەرەتای کۆڕەکە کەنوێنەری حزب و لایەنە کوردستانیەکان و ژمارەیەکی باش لەکوردانی ئەو شارە تیایدا ئامادەبوون و بەوتەیەکی بەخێرهێنان لەلایەن هاوڕێ دایکی ئەستێرەوە دەستیپێکردو دواتر هاوڕێ بابەعەلی پانۆرامایەکی مێژوویی کورتی بەسەر گۆڕانکاریەکانی 100سالی ڕابردوی ناوچەکەو دروستبوونی دەوڵەتی قەومی وپارچەپارچەکردن و دابەشکردنی کوردستاناکردو پێیوابوو لەو سەردەمەوە ئیستاشی پێوەبێت یەک تاکی کورد نیە لەگەڵ کۆتایهێناندا نەبێت بەژێردەستی و پاشکۆیەتی و بەدیهێنانی خەونی نەتەوەیی و نیشتمانی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی تا هاتە سەر ڕوخانی سەدام و دەسەلاتی کوردی و قەیرانەکانی ئەم دواییەو پێی وابوو ئەوەی لە 16ی ئۆکتۆبەردا ڕویدا کەناوچەیەکی زۆری ئازادکراومان لەدەستدا دەرهاویشتەو کاردانەوەی ڕیفراندۆم بوو کەئێمەش یەکێک بووین لەوحزبانەی کەلەگەڵ ریفراندۆم دا بوین لەکاتێکدا کەدنیا نەسیحەتی کردین بابا عەلی وتی من خۆم ئاگاداربووم لەکۆبونەوەی کونسولی نزیکەی 28ولاتدا کەسیان لەگەڵ ئەوەدا نەبوون..کەڕاستەوخۆ بەسەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانیان وت.

باباعەلی سەبارەت بەکێشەو گرفت و قەیرانەکان وتی لەکوردستان کێشەی گەورە هەیە کەموکوڕی هەیە ئێمە وەک حزبی شوێعی بەشێک لەبەرپرسیارێتی هەڵدەگرین ئەگەرچی پشکی گەورە بەرپارتی و ئینجا یەکێتی دەکەوێت بەلام ئێمەو هەموو حزب و لایەنەکانی تریش لێی بەرپرسیارین..لەبەشێکی تری قسەکانیدا هەڵوێستی حزبی شێوعی و پرۆژەی داهاتوو وەک حزبێکی ئۆپۆزسیۆن خستەبەرچاوو ڕەخنەی ئەوەی گرت کەپارتی و یەکێتی تائێستا نەیان توانیوە حزب و لایەنەکان لەژێر چەترێکی نیشتمانیدا کۆکەنەوەو ڕەخنەی لەسەردانی تاک لایەنەگرت بۆ بەغداو ڕاستەوخۆ ڕەخنەی لەسەردانەکەی بەڕێز مەسعود بارزانی گرت و پێیوابوو ئەو سەردانە سەردانی دەستکەوتی حزبیە کەدەبوایە بەهەماهەنگی و بەیەک وتاری هەموو لایەنەکان  پێکەوە بچونایە وتیشی ئەو سەردانە پێم وابێ سەرکەوتوو نەبووە بگرە کاتێک سەرکەوتوو دەبوو کەلەو چوارچێوە تەسکەدا سەردانی نەکردایە..

سەبارەت بەپرسی دەوڵەتی کوردی هەندێک پرسیاری وروژان کەئایا هەنگاومان ناوەو زەمینە سازیمانکردوە بۆ کاری سەربەخۆو دامەزراندنی دەولەتی کوردی و ولاتمان کردوە بەسیستماتیکی دامەزراوەیی؟ڕەخنەی لەوەگرت و وتی وتارێکی یەکگرتومان نیە،هێزێکی یەکگرتومان نیەدەستورێکی مەدەنی عیلمانیمان نیە،ئیدارەیەکی دامەزراوەییمان نیە،جیاکردنەوەی دامەزراوەکان لەدەسەلاتی حزبیمان نیە.لەکۆتایی قسەکانیدا وتی ئەگەرچی یەک کورسیمان هەیە بەڵام بڕوامان وایە کاری باش پرۆژەی باش پشتگیری لێدەکرێ و تەنانەت لەناو یەکێتی و پارتیشدا ئەزمونمان هەیە کەسانێک هەن پشتگیر لەکاری باشەدەکەن،وتیشی ئێمە جیاوازین لەئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامی و عیلمانی خەیاڵاوی ئێمە هەول ئەدەین بەرەیەکی چەپی ئۆپۆزیسیۆن دروستکەین.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا:
فۆتۆ:تایەر باراوی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket