نادیە موراد: لەدوای داعشیش بارودۆخی ئێزدییەكان خراپە
جینۆساید 06:50 PM - 2018-12-10.
نادیە موراد لەمەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رایگەیاند: حكومەتی عیراق و هەرێم و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیانپاراستین و كەرامەتیشمان بەخەڵات ناگەڕێتەوە.
نادی موراد كچە كوردی ئێزدی رزگاربوی دەستی داعش لەدوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ساڵی 2018، كە مەراسیمەكە لەئۆسلۆی پایتەختی نەویژ بەڕێوەچوو، وتارێكی پێشكەشكردو لەسەرەتادا وتی: سوپاسی لیژنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ دەكەم بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە گەوەرەیە.
وتیشی: ئەمڕۆ بۆ من رۆژێكی تایبەتە، ئەو رۆژەیە كە خێر بەسەر شەڕدا سەركەوت، ئەو رۆژەیە مرۆڤایەتی بەسەر تیرۆردا سەركەوت، ئەو رۆژەیە كە ژنان و منداڵان و بێ باوكەكان بەسەر ئەو تاوانانەی كە تیرۆرستانیان بەرامبەریان كردون سەركەوتن.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ دەستپێكی قۆناغێكی نوێیە بۆم، ئاشتی لەكارە لەپێشینەكانم دەبێت، بەشێوەیەكی گشتیش لەسەر وڵاتانی جیهانە نەخشە رێگایەكی نوێ دابنێن بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان و پێكهاتەكان لەتوندوتیژی و تیرۆر.
نادیە موراد ئەوەش وت: منداڵێكی گوندشینم، ئەویش گوندی كۆجۆی باشوری شەنگال، ئەوەی خەونی ژیانم بوو داعش كردی بەكابوس لەناوی برد، تەواوی ئەندامانی خێزانەكەم و خێزانە ئێزدییەكانیان كۆمەڵكوژكرد، بەڵێ ژیانی ئێمە لەنێوان شەو رۆژێكدا گۆڕا، بەشێوەیەك كە لەبیری ئێمەدا نەبوو، خێزانە ئێزدییەكان لەیەكتر جیاكرانەوە.
هەر لەوتارەكەیدا بۆ ئامادەبووانی مەراسیمی خەڵاتی نۆبڵ، وتی: لەمێژوودا ئێمە چەندینجار روبەڕووی كۆمەڵكوژی بووینەتەوە، ئەوەش بەهۆی بیروباوەڕو ئاینەكەمانەوەو ئێستا بەشێكی كەمی ئێزدییەكان ماونەتەوە، ئێستا لەسوریا ژمارەیان لە پێنج هەزار كەس تێناپەڕێت، لەعیراقیش بەهەمان شێوەیەو ژمارەی ئێزدییەكان تادێت كەمدەكات.
وتیشی: دوای شكستی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاریكردن لەئێزدییەكان، هەروەها شكستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ رزگاركردنمان لەدەستی داعش و رێگریكردن لەڕوودانی ئەو كۆمەڵكوژییە، خێزانەكانمان، ماڵەكانمان، گەلەكەمان، خەونەكانمان، دابونەریتمان، كەرامەتمان هەمووی تێكشێنرا.
هەروەها وتی: دوای ئەو كۆمەڵكوژییە، هاوسۆزی وڵاتانی نێودەوڵەیمان جوڵاو ژمارەیەكی زۆر لەوڵاتانی نێودەوڵەتی دانیان بەتاوانی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكاندا نا، بەڵام لەدوای ئەوەشەوە كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان كۆتایی نەهاتووە، تائێستاش هەڕەشەی نەهێشتنمان لەسەرە.
ئەوەش وت: بارودۆخی ئێستای ئێزدییەكان بەراورد بەزیندانەكانی داعش نەگۆڕاوە، لەكەمپەكان دەربازیان نەبووە، نەیانتوانیوە ماڵە وێرانبووەكانیان بونیاتبنێننەوە، تائێستا تاوانكاران و ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لەبەرامبەر ئەو تاوانەی كردویان بەسزای خۆیان نەگەیەنراون.
باسی لەوەشكردوە: لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئێزدییەكان لەكەمپەكانەوە بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان و متمانەیان بۆ بگەڕێنرێتەوەو ئێزدییەكان بپارێزرێن، ئەوەش لەژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكاندا بێت، چونكە بەبێ پاراستنی نێودەوڵەتی هیچ گەرەنتییەك نییە كە ئێزدییەكان جارێكی دیكە روبەڕووی كۆمەڵكوژی نەبنەوە لەلایەن گروپی دیكەی تیرۆرستییەوە.
هەروەها وتیشی: ئەمڕۆ بۆ تەواوی عیراقییەكان رۆژێكی تایبەتە، نەك بەتەنها ئەوەی كە عیراقییەك خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرتوە، بەڵكو ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە كە عیراقییەكان ئاهەنگ دەگێڕن بۆ رزگاربوونی خاكەكەیان لەدەست داعش، عیراقییەكان لەباشورەوە تا باكور بۆ روبەڕووبونەوەی داعش یەكیانگرت، یەكگرتووی عیراقییەكانیش بۆ لەناوبردنی داعش هێزی تەواوی بەهەمووان بەخشی.
نادیە موراد ئەوەشی وت: لەسەدەی 21و سەردەمی جیهانگیریدا، لەساڵی 2014دا ئێزدییەكان تەنها لەبەر ئەوەی ئاینێكی جیاوازیان هەبوو كۆمەڵكوژكران، زیاتر لە شەش هەزار ژن و منداڵی ئێزدی كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراو لەلایەن داعشەوە دەستدرێژی سێكسیان كرایەسەر، تائێستاش چارەنوسی زیاتر لەسێ هەزار ژن و منداڵی ئێزدی كە كەونەتە دەست داعش نادیارە.
راشیگەیاند: سوپاسی ئەو رێزلێنانە دەكەم، بەڵام لەڕاستیدا هیچ خەڵاتێك لەجیهاندا ناتوانێت كەرامەتمان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەبێ ئەوەی تاوانبارن بەسزای خۆیان نەگەیەنرێن.
دوای ئەوەی نادیە موراد وەك باڵیۆزی نیازپاكی جیهانی نەتەوەیەكگرتوەكان دەستنیشانكرا، هەموو تواناكانی بەتایبەت سەردانی وڵاتان و سەرۆك و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بەنەتەوە یەكگرتوەكانیشەوە بۆ ناساندنی كەیسی بەجینۆسایدناساندنی كەیسی ئێزدییەكان لەسەر دەستی داعش.
نادیە موراد بۆ گەیاندنی ئەو هاوكاری و كۆمەكە نێودەوڵەتییانەی بەدەستیان دەهێنێت تابتوانێت بیگەیەنێتە ئاوارەو لێقەواماوانی ئێزدی رێكخراوی (یەزادا) دامەزراند، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2017دا هێزەكانی ئاسایشی پارتی لەشاری دهۆك نوسینگەی رێكخراوەكەیان لەو شارە داخست.
لەوبارەیەوە ئەوكاتە جەمیل نایف بەڕێوەبەری نوسینگەی دهۆكی رێكخراوی ئێزدا كە تایبەتە بەكاروباری ئێزدییەكان رایگەیاندبوو، هێزەكانی ئاسایشی دهۆك هەڵیانكوتاوەتە سەریان و سەرجەم بارەگاكانی رێكخراوەكەیانی داخستوین. ئەوەشی رونكردبوەوە داخستنی رێكخراوەكەیان بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بوو.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جهعفهر: یهكێتی لهگهڵ ههڵبژاردنه لهوادهی خۆیدا
04:48 PM - 2024-03-19 -
دوای بەربانگ سلێمانی ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێت
03:55 PM - 2024-03-19 -
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
11:58 AM - 2024-03-19
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یهكێتی داوای دابهشكردنی دهكات
04:50 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
کوردستان 12:45 PM - 2024-03-19 -
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یهكێتی داوای دابهشكردنی دهكات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18