كۆسرهت رهسوڵ: كابینهی نوێ چارهسهری قهیرانهكان بكات
ی.ن.ک 06:42 PM - 2018-12-10.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/١٢/٢٠١٨ لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە مارتن وار كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و نیك ئۆڵتن گەورە ڕاوێژکار لە باڵوێزخانەی شانشینی بەریتانیا لە عيراق.
لە دیدارێكدا كە هەریەك لە عومەر فەتاح و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی و لاهور تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی ئامادەی بوون، دوایین گۆڕانكارییەكانی ڕەوشی عيراق و كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عيراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
پەیوەست بە بارودۆخی عيراق و پرسی تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەت، جەخت لەوە كرایەوە كە یەكێتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێ لەم كابینە نوێیە پشكی هەبێ و بەشدارێكی كارابێ لە پڕۆسەكە.
هەروەك جەخت لەوە كرایەوە كە پەیوەندی نێوان نێوان لایەنە سیاسییە عيراقی و كوردستانییەكان ئاسایی بكرێتەوەو هەموو هەوڵەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان بێ.
پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، لەمڕووەوە هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی پێویستە لەنزیكترین كاتدا هەنگاوە كردەییەكانی پێكهێنانی حكومەت دەست پێبكا.
كۆسرەت ڕەسول عەلی بە وەفدی میوانی ڕاگەیاند كە بەلای یەكێتییەوە گرنگە كابینەی ئەمجارەی حكومەت كابینەیەكی خزمەتگوزار بێ و هەوڵی جدی بدا بۆ چارەسەری ڕیشەیی و بنەڕەتی كێشەو قەیرانەكان بەتایبەت مەسەلە ی کۆتایهێنان بە پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و بوژاندنەوەی بازاڕ و پرسی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان وڕەخساندنی دەرفەتی گونجاوی كاركردن بۆ هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی.
PUKmedia تایبهت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16