riklam

نادیە موراد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا

ژنان‌ 03:39 PM - 2018-12-10
.

.

نادی موراد كچە ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش خەڵاتی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ خەڵاتی نوبڵی بۆ ئاشتی پێبەخشرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی كانونی یەكەمی 2018، لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ، لەڕێوەڕەسمێكدا كە لەسەر ئاستی جیهان بە بەیاخەوە سەیری دەكرێت و كەناڵەكانی راگەیاندن روماڵی دەكەن، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018، بەخشرایە نادیە موراد كچە ئێزدی رزگار بووی دەستی داعش  كە هاوكات باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتوەكانە لەگەڵ دینیس مۆكویگ پزیشکی کۆنگۆیی.

نادیە موراد كچە كوردی ئێزدی لەساڵی 1993 لەگوندی كۆچۆی سەر بە قەزای شنگال لەدایك بووە و لە ساڵی 2014 و دوای داگیركردنی ناوچەكانیان  لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، لەگەڵ سەدان كچی كوردی ئیزدی و پێكهاتەكانی دیكە بەدیلگیراوە و كراوە بە كۆیلە. هەروەك تیرۆریستانی داعش  بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە بەهاوشێوەی كچان و ژنانی دیكەی ژێردەستیان، دەستدرێژییان كردۆتەسەر و رووبەڕووی ئازار و ئەشكەنجە بۆتەوە تا ئەو كاتەی لەدەستیان رزگاری دەبێت.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket