riklam

دیمەنەكانی كوردستان

بابەتی گۆڕاو 03:12 PM - 2018-12-10
.

.

دیمەنەكانی كوردستان

(1)
سواڵكەر: مامە گیان خێرت ئەگات شتێكم بەرێ‌.
كابرا: وردەم پێ‌ نییە بەخوا.
سواڵكەر: بێنە بۆت ورد ئەكەمەوە.
*****
(2)
باوك: قوربانتان بم ئەگەر مردم ئاڵای كوردستان بكەن بە كفنەكەم.
كوڕ: بەساقەت بم باوكە گیان كە ئەوەندە نیشتمانپەروەریت.
باوك: نیشتمانپەروەری چی رۆڵە؟.. ئەمەوێ‌ مەلائیكەتەكان بزانن لە چ جەهەنمێكەوە هاتووم.
*****
(3)
حیمایە: قوربان ئەم حەفتەیە قەیرانی تازە چیمان ئەبێ‌؟
مەسئول: بڕوا ناكەم هیچمان ببێ‌، برادەران هەموویان مەشغوڵن.
*****
(4)
مامۆستا: هەستە كوڕم..شەڕی سارد چییە؟
تەلەبە: شەڕی سارد ئەوەیە كە سەركردەكان بەدەم یەكەوە پێ‌ئەكەنن.
*****
(5)
بەختگرەوە: بە خوشكی خۆم بڵێم دووسێ‌ ساڵی ئەوەڵت زۆر ناخۆش ئەبێ‌. مێردەكەت دایم نان و شەقت ئەداتێ‌… وات لێدێت مەرگی خۆت بە ئاوات بخوازی.
ئافرەت: ئەی دوای ئەو دووسێ‌ ساڵە؟
بەختگرەوە: دوای ئەو دووسێ‌ ساڵە ئیتر را دێیت.
*****
(6)
بە عەرەبی: جەمیلە.
بە فارسی: قەشەنگ.
بە توركی: گویزل.
بە ئینگلیزی: بیوتیفوڵ.
بە كوردی: عەرز ئەدڕێ‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket