riklam

حاكم قادر: رۆڵی جوامێرانه‌ی ئاغاسورییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین

ی.ن.ک‌‌ 01:47 PM - 2018-12-10
.

.

حاكم قادر حه‌مه‌جان له‌ له‌گه‌ڵ خزمانی ئاغاسوری كۆبۆوه‌ و رۆڵی جوامێرانه‌ و به‌شدارییانی له‌هه‌ردوو شۆڕشی نوێ و راپه‌ڕین به‌رز نرخاند.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێشوازی گه‌رمی كرد له‌ پیاوماقوڵ و خزمانی ئاغاسووری.

له‌میانه‌ی ووته‌یه‌كیدا و به‌ئاماده‌بوونی سیروان كوێخا نه‌جم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی چه‌مچه‌ماڵی (ی.ن.ك)، حاكم قادر حه‌مه‌جان، رۆڵی جوامێرانه‌و به‌شداری شۆڕشگێرانه‌ و به‌ئه‌مه‌كی خزمانی ئاغاسوری له‌هه‌ردوو شۆڕشی نوێ و راپه‌ڕین و قۆناغه‌كانی شارستانی وحوكمڕانیدا له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌رز نرخاند.

داواشی لێكردن بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌پرسه‌ دیموكراسییه‌كاندا به‌شداربن.

PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket