riklam

هاوسۆزی حاكم قادر بۆ كۆچی دوایی د. جه‌مال نه‌به‌ز

پرسەنامە 01:29 PM - 2018-12-10
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز-ه‌وه‌، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ ز هاوبیرانی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...    

بۆ كه‌سوكاروبنه‌ماڵه‌و هاوڕێ وهاوبیرانی خوالێی خۆشبێت پرۆفیسۆر (د.جه‌مال نه‌به‌ز)

به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی بیرمه‌ندو ڕۆشنفكری گه‌لی كورد پرۆفیسۆر(جه‌مال نه‌به‌ز) گه‌لێ غه‌مباری كردین .

ماڵئاوایی ئه‌به‌دی ئه‌و ڕۆشنبیرو نووسه‌ره‌ دیاره‌ی كه‌ به‌به‌رهه‌م وئه‌زموونی دوورو درێژی له‌بواره‌ جیاجیاكانی ڕووناكبیری وڕۆژنامه‌گه‌ری و داهێنانه‌ ناوازه‌كانیدا، جێده‌ستی له‌ به‌ره‌وپێشبردن وبره‌ودان وفراوانكردنی بازنه‌ی فیكرو ئه‌ده‌ب وسیاسی وخه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا دیارو به‌رچاوه‌، نه‌ك به‌ته‌نها بۆ نێو كۆڕی ده‌سته‌جه‌معی نووسه‌ران وئه‌دیبان وئه‌كادیمیانی ڕۆشنفكر، به‌ڵكو به‌له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌ڵه‌ ڕووناكبیره‌ بۆته‌واوی گه‌له‌كه‌مان خه‌سارتێكی گه‌وره‌ بوو .

به‌م بۆنه‌ پڕله‌ كه‌سه‌ره‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م وله‌خوای گه‌وره‌و میهره‌بانیش داواكارم به‌میهره‌بانی خۆی كۆچكردو به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات به‌هیوای دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌تان .

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون                                                                                                       

                                                                                     
حاكم قادر حه‌مه‌جان                        
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی           
سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان                     

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket