سیناریستێكی فاشل
بیروڕا 10:43 PM - 2018-12-09.
چه‌ند ڕۆژێكه بابه‌تێك واته وتارێك له‌ژێر ناونیشانی "وه‌سیه‌تنامه‌ی مام" له هه‌ندێك پێگه و سایتدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نه‌ك هه‌ر ناچێته قاڵبی وه‌سیه‌تنامه‌وه، به‌ڵكو شێوازی نووسین و ناوه‌ڕۆك و بۆچوونی نووسه‌ره‌كه‌شی، ته‌واو جیاوازه له بیروبۆچوونی مام.
بێده‌نگییم لێده‌كرد گه‌ر ته‌نها جیگه‌ی بایه‌خی سایت‌و په‌یجه بێ دایك و باوك یان به‌كرێگیراوه‌كان بووایه، به‌ڵام كه ده‌بێته بایه‌خی ماڵپه‌ڕێك كه خۆی به پسپۆر له بواری به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌گه‌ری و به‌ڵگه‌نامه له‌قه‌ڵه‌م بدات، ئه‌وه هه‌قه دوو قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. له راستیا چاوڕوان نه‌بووم تا ئه‌و راده‌یه ناپسپۆڕانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نووسراوێكی ساخته‌دا بكات و كۆمه‌ڵێك روونكردنه‌وه‌ی بێ سه‌روبه‌ریشی له‌سه‌ر بدات.
به‌ر له هه‌موو شتێك، وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین ئه‌و سایته پرۆفسشناڵه‌یش بیزانیایه كه مام هیچ وه‌سیه‌تنامه‌یكی به‌جێنه‌هێشتووه و هه‌رگیز ئاماده‌كاری بۆ جێهێشتنی دنیا نه‌كردبوو..
سه‌یره ئه‌و پێگه ئه‌لكترۆنییه به جۆرێك باس له‌و وتاره ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نهێنی دروست كردنی بۆمبی ئه‌تۆمی و دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراقی به‌سه‌ر كه‌سوكاره‌كه‌ی و بێبه‌ش كردنی هه‌ندێكی تێدا بێت كه ده‌ڵێت "پێده‌چێت نزیكترین كه‌سه‌كانی وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یان شاردبێته‌وه، یاخود هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا بوونی ئه‌و وه‌سیه‌تنامه‌یه‌یان ره‌تكردبێته‌وه. "
من به‌و فاشیله‌ی كه سیناریۆكه‌ی نووسیوه، ده‌ڵێم: ئاخر هه‌ی نه‌فام ئۆتۆنۆمی چی؟ مام چۆن پاش ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیدانه تازه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئۆتۆنۆمی..؟ چۆن له‌م دنیا پان و به‌رین و پڕ له نموونه‌یه‌دا (ئه‌سه‌د)ی هاوڕێی وه‌ك نموونه بۆ میراتگری حوكمڕانیی بنه‌ماڵه‌یی ده‌هێنێته‌وه؟ چۆن پاش ئه‌و ته‌مه‌نه و ئه‌و هه‌موو كۆشش و ماندووبوون و هه‌وڵدانه‌ی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئا به‌و شێوه‌یه ده‌نووسێت؟!
له كه‌س شاراوه نییه كه كێ له‌پشت نووسینی ئه‌و وتاره‌وه‌یه، چونكه به تایپكراویش ده‌ستوخه‌تی ده‌ناسمه‌وه و ده‌شزانم مه‌به‌ست له بڵاو كردنه‌وه‌ی چییه؟ به‌ڵام ئه‌م براده‌ره وه‌ك نه‌ریتی لێكردووه، هه‌ر جاره‌و جۆرێك له سیناریۆ ده‌هۆنێته‌وه‌و وه‌ك حه‌قیقه‌تی سه‌لمێنراو پێمان ده‌فرۆشێت.
هیوادارم ئه‌م نه‌ریته به‌رده‌وام نه‌بێت‌و ئه‌و سیناریسته فاشیله هه‌موو ڕۆژێك بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانیم به ناوی وه‌سیه‌تنامه‌ی مامه‌وه بۆ بڵاو نه‌كاته‌وه.
هه‌ق وابوو ئه‌و زاته ئه‌و كاته‌ی له‌م یارییانه سه‌رفی ده‌كات، له هه‌وڵی هێنانه‌وی متمانه‌دا سه‌رفیان بكات، چونكه ئه‌مه بۆ خۆی و بۆ ئێمه‌ش باشتره.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
9-12-2018
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27