riklam

هەزار و 300 هێلەك زەردی فەرەنسی دەستگیردەكرێن

تاراوگە‌‌ 06:20 PM - 2018-12-09
.

.

حكومەتی فەرەنسا رێوشوێنی ئەمنی توندتری گرتۆتەبەر بۆ بەرگرتن لە فراوانبوونی خۆپیشاندانی هێلەگ زەردەكان و كاری ئاژەوەگێڕی لە پاریس، هەرچەندە خۆپیشاندانەكان پێی نایە هەفتەی چوارەمەوە.

بەگوێرەی ئامارەكان تاوەكو ئێستا هێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا هەزار و 385 كەسیان دەستگیركردووە و وەزیری ناوخۆی فەرەنساش ئەمڕۆ (9/12)ئەو ئامارەی  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیی هاوبەشدا ئاشكراكرد كە سەرۆك وەزیرانیش ئامادەی بوو. 

كریستۆف كاستانەر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەوبارەیەوە رایگەیاند كە تائێستا 118 كەسی مەدەنی  برینداربوون ، هەروەها 17 پۆلیسش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە برینداركراون، هەوەك وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاشكرایكرد كە یەك هەزار و 385 كەسیش لە نێو خۆپیشاندانەكاندا دەستگیركراون و زیاتر لە 85 هەزار پۆلیس و كارمەندی ئاسایش لەسەر شەقامەكان خراونەتە ئامادەباشییەوە بەتایبەت لەدوای زیان گەیاندن بە شوێنەوار و ناوچەی گەشتیار و سووتاندنی ئۆتۆمبێل و پەلاماردانی ژمارەیەك دوكان و سوپەرماكێت.

بەگوێرەی نوێترین ئامار كە كریستۆف ئاشكرایكرد 125 هەزار خۆپیشاندەر لە تەواوی فەرەنسا بۆ دەربڕینی نارەزایی هاتونەتە سەر شەقامەكان لە دژی بەرزكردنەوەی نرخی سوتەمەنی و زیادكردنی باج لە فەرەنسا. لەبەرامبەریشدا دەسەڵاتدارانی فەرەنسا پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و چارەسەری كێشەكان بە دیالۆگ دوور لە توندوتیژی دەكەن.

ئاژانسەكان-PUKmedia

 

1.jpg

2.jpg

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket