riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت

ئابوری 04:18 PM - 2018-12-09
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شكراو بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 9-12-2018  مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ په‌روه‌رده‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دابه‌شكراو بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت و دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وامیی ده‌بێت.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌ 5ی هه‌موو مانگێگ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات و بۆ ئه‌مساڵیش توانیویه‌تی 9 مووچه‌ به‌پاشه‌كه‌وته‌وه‌ بداته‌ فه‌رمانبه‌ران و تائێستاش به‌ڕه‌سمی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ كه‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12، پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، یان له‌مانگه‌كانی ساڵی ئاینده‌دا دابه‌شده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket