riklam

به‌چى؟... به‌كێ؟

بابەتی گۆڕاو 01:51 PM - 2018-12-09
.

.

به‌چى؟... به‌كێ؟

ورگن: قه‌رارم داوه‌ ورگم ته‌واو دابه‌زێنم.
برنجى كوردى: به‌كێ؟... به‌ من؟!
*****
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: به‌م نزیكانه‌ ئه‌گه‌ینه‌ ئاستى وڵاتانى ئه‌وروپا.
باوكى ته‌له‌به‌: به‌چى؟ به‌م مه‌كته‌به‌ داڕووخاوانه‌؟!
*****
مێرد: نه‌مرم ئه‌یكه‌م به‌ دوو ژن.
ژن: به‌چى؟ به‌ مه‌عاشه‌ جوانه‌كه‌ت؟!
*****
عادیل عه‌بدولمه‌هدى: دوو ساڵى تر هه‌ژارى له‌ وڵاتدا نامێنێ.
عاله‌م: به‌چى؟ به‌م كابینه‌ موحته‌ره‌مه‌؟!
*****
هونه‌ردۆست: بۆچى تیپێكى ئه‌ڵڵاوه‌یسى دروست ناكه‌ن.
سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان: به‌كێ؟ به‌م گۆرانیبێژانه‌ى ئێستا؟!
*****
دكتۆر: باشه‌ بۆچى دیفاعمان لێ ناكه‌ن؟
كورد: به‌چى؟ به‌م كه‌لتووره‌ سه‌قه‌ته‌؟!
*****
سیاسه‌تمه‌دار: دیموكراسى له‌ كوردستاندا ئاینده‌یه‌كى باشى ده‌بێت؟
هاووڵاتى: به‌چى؟ به‌ ته‌وزیعاته‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌؟!
*****
هاوڕێ (ئێكس): وه‌زعه‌كه‌ زۆر خه‌ته‌ر بووه‌، ئه‌بێ چاكسازییه‌كى فراوان بكه‌ین.
هاوڕێ (واى): به‌كێ؟ به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌؟!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket