riklam

ئه‌ردۆگان: ئاژاوه‌ و توندوتیژی شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپای ته‌نی

جیهان 11:04 AM - 2018-12-09
.

.

سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌خنه‌ له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌گرێت، كه‌ توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نێت نیگه‌رانی ئه‌و دۆخه‌ توندوتیژیانه‌م.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا كه‌ به‌ سیاسه‌ته‌ تونده‌كانی دژ به‌ نه‌یاران و ئۆپۆزسیۆن ناسراوه‌، ڕه‌خنه‌ی له‌ ( توندوتیژی له‌ ڕاده‌به‌رده‌ر)ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا گرت كه‌ دژ به‌ هێله‌ك زه‌رده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ چاودێری دۆخی فه‌ره‌نسا ده‌كات.

ئه‌ردۆگان له‌ وتارێكیدا وتی: توركیا ئه‌و ئاژاوه‌گێریه‌ی فه‌ره‌نسا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،هه‌روه‌ها ئه‌و توندوتیژیه‌ش كه‌ ڕووبه‌روی خۆپیشانده‌ران په‌یڕه‌و ده‌كرێت، وتیشی: ئاژاوه‌ هه‌مووشه‌قامه‌كانی ئه‌وروپای گرتۆته‌وه‌، كه‌ له‌ پاریسه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌،له‌  ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌  وێنه‌ی ئۆتۆمبێلی سوتێندرا ده‌بینین، شوێنه‌ بازرگانی و مۆڵه‌كان ئاگریان لێبه‌رز ده‌بێته‌وه‌، وه‌ڵامی پۆلیس دژی خۆپیشانده‌ران  زۆر تونده‌.

رۆژی شه‌ممه‌ خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا فه‌ره‌نسا فراوانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و هه‌زاره‌ها كه‌س له‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان به‌شداراین تێده‌كرد، دواتریش توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كران، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌لای ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیاوه‌ گرنگی زۆری پێده‌ده‌رێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئیدانه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ڕه‌خنه‌ی توند له‌ توركیا ده‌گیرێت و به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی تۆمه‌تبار ده‌كرێت.

PUKmedia گۆران قادر
سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket