riklam

رێژه‌ی 100% باج ده‌خرێته‌ سه‌ر جگه‌ره‌ی ھاورده‌

کوردستان 09:58 AM - 2018-12-09
.

.

به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێم، رێژه‌ی 100% باج ده‌خرێته‌ سه‌ر جگه‌ره‌ی ھاورده‌كراو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ساماڵ عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومركی ھه‌رێم به‌ PUKmediaی  راگه‌یاند: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و ته‌ندروستی هاووڵاتییان و پاراستنی به‌رھه‌می ناوخۆ بڕیاردراوه‌ به‌ زیادكردنی باج به‌ رێژه‌ی 100% له‌سه‌ر ھاورده‌كردنی جگه‌ره‌.

وتیشی: بڕیاره‌كه‌ كاتی نییه‌ و  له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی ساڵی داهاتووه‌  وه‌ ده‌كرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومركی ھه‌رێم وتیشی: مه‌به‌ستیش له‌بڕیاره‌كه‌ ھاوتاكردنی ره‌سمیی گومرگی جگه‌ره‌یه‌ له‌ ھه‌ردوو گومرگی ھه‌رێم و عیراق، چونكه‌ له‌هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ حكومه‌تی عیراق به‌ ھه‌مان شێوه‌ بڕیاریدا به‌ زیادكردنی باج به‌ رێژه‌ی 100% له‌سه‌ر جگه‌ره‌ی ھاورده‌كراو.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket