riklam

ئاژانسه‌كانی ئێران: بكوژی زه‌بیحی ده‌ستگیر كرا

کوردستان 09:43 AM - 2018-12-09
.

.

ئاژانسی میهر-ی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بكوژی ڕه‌حیم زه‌بیحی ده‌ستگیر كراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانس میهر-ی ئێران له‌زاری عه‌بدوڵڵا فاتحی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سنه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای بیست و چوار سه‌عات له‌ كوشتنی ڕه‌حیم زه‌بیحی و كه‌یوانی برا، پۆلیس بكوژی ئه‌و دوو برایه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاژانسی ڕه‌سمی ئێران( ئیرنا)  له‌زاری سه‌رهه‌نگ ڕه‌سوڵ كه‌ره‌می به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بانه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بكوژی ئه‌و دوو برایه‌ كه‌سێكه‌ به‌ ناوی ئه‌كبه‌ر عه‌باس پوور خه‌ڵكی قه‌زای مه‌راغه‌یه‌ له‌ پارێزگای ته‌ورێز و هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی دارایی له‌نێوان ئه‌كبه‌ر و ڕه‌حیم و كه‌یوانی برای.

سه‌رهه‌نگ كه‌ره‌می ڕاشیگه‌یاندووه‌، بكوژه‌كه‌ سه‌ره‌تا ئه‌و دوو برایه‌ی ژه‌هراوی كردووه‌ و دواتر بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری بردوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگرداوه‌.
ڕۆژی هه‌ینی 7-12-2108 ڕه‌حیم زه‌بیحی هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له‌ گه‌ڵ كه‌یوانی برای له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی بانه‌ كوژران.



PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

 

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket