riklam

قوباد تاڵه‌بانی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی د.جه‌مال نه‌به‌ز ده‌رده‌بڕێت

پرسەنامە 09:22 AM - 2018-12-09
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز-ه‌وه‌، قوباد تاڵه‌بانی جێگری  سه‌رۆك وه‌زیران، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو و سه‌رجه‌م رۆشنبیران وگه‌لی كورد ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...

به‌ڕێزان كه‌سوكاری بیرمه‌ندی كورد پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز
به‌ڕێزان نوسه‌ر و رۆشنبیرانی گه‌لی كورد
زۆر به‌داخه‌وه‌، نوسه‌ر و بیرمه‌ندی كورد، پڕۆفیسۆر دكتۆر  جه‌مال نه‌به‌ز، كۆچی دوایی كرد، به‌م بۆنه‌ غه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكار و ھه‌موو رۆشنبیران وگه‌لی كورد ده‌كه‌م.
كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌ بواری روناكبیریدا، ئه‌و بیرمه‌نده‌ مه‌زنه‌ له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كاری ده‌كرد و هه‌میشه‌ هه‌وڵی ده‌دا له‌ڕێی كاره‌كانی، مێژوو و قوربانیه‌كانی گه‌لی كورد به‌ جیهان بناسێنێت.
له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان  داوایه‌ گیانی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز به‌ به‌ھه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوریش به‌ھه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری  سه‌رۆك وه‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket