riklam

بوومه‌له‌رزه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كرماشانی هه‌ژاند

کوردستان 08:54 AM - 2018-12-09
.

.

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌كانی سه‌رپێڵی زه‌ها و قه‌سری شیرین له‌ پارێزگای كرماشان هه‌ژاند.

سه‌عات 6 و 45 خوله‌ك و 11 چركه‌ ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9-12-2018 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.5 به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كانی سه‌رپێڵی زه‌هاو و قه‌سری شیرینی له‌ پارێزگای كرماشان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژاند.

تا ئێستا له‌باره‌ی زیانه‌كانییه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

هاوكات تۆڕی داتا سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌یی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌عات 6 و 24 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5 پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌ر له‌ دووری 160 كم له‌ داتا سه‌نته‌ری ئه‌زمه‌ڕه‌وه‌ دوور له‌ ناوچه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو نێوان سنووری عیراق و ئێران ڕوویداوه‌ كه‌ هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران 

 

100.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket