riklam

ئه‌ڵمانیا.. ئیواره‌یه‌كی هاورمۆنیای ره‌نگ و سروشت به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 08:49 AM - 2018-12-09
.

.

ئیواره‌ی 6ی كانونی یه‌كه‌می 2018 ناوه‌ندی پێكه‌وه‌ ژیانی كوردو ئه‌ڵمان، میوانداری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ئاراس حه‌مه‌ سه‌عیدی كردو هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ سكرینه‌وه‌ ئه‌زمونه‌كانی خۆی له‌بواری شێوه‌كاریدا به‌پیشاندانی چه‌ندین نمونه‌و ورده‌كاری قۆناغه‌كانی ژیانی هونه‌ری نمایشكردو خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردو جوانی سه‌باره‌ت به‌ئه‌زمونی كاركردنی خۆی پێشكه‌ش كرد.

 ئه‌و ئێواره‌ كۆڕه‌ ئێواره‌ تابلۆو ئێواره‌ ره‌نگ وهارمۆنیای ره‌نگه‌كان و فڵچه‌و گه‌یاندنی جوانیه‌كانی سروشت بوو به‌دیوه‌ ره‌سه‌ن و جوانه‌كه‌یدا.

هونه‌رمه‌ند ئاراس حه‌مه‌ سه‌عید له‌ژینگه‌یه‌كی رۆشنبیرو هونه‌رمه‌ندو نیشتمانپه‌روه‌ردا چاوی هه‌ڵهیناوه‌و نه‌شونمایكردوه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هه‌ستی هونه‌ری له‌گیانما ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مێرد مندال بووم و ده‌چوم بۆ بینینی پێشانگاكان و چاوم به‌تابلۆی هونه‌رمه‌نده‌ به‌تواناكانی وه‌ك ئیسماعیل خه‌یات و لاله‌عه‌بده‌و مامۆستا كامیل و عه‌لی جۆلاو عه‌تا قه‌زازو چه‌ندانی تر ده‌كه‌وت ئیتر له‌ژێركاریگه‌ری ئه‌واندا خۆشه‌ویستیم بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری  سه‌ریهه‌ڵداو تاده‌هات زیاتر ده‌بوو ئه‌مه‌ جگه‌ له‌كاریگه‌ری باوكم چونكه‌ باوكم كه‌سێكی رۆشنبیر بوو هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌كانی جیهانی ده‌ناسی و زانیاری زۆری پی به‌خشیم.

له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌كاریگه‌ری وپشتگیری هه‌ردو هونه‌رمه‌ند وه‌هبی ره‌سول وخالدڕه‌سول كردوو، له‌به‌شێكیتردا باسی له‌شێوازه‌كانی كاركردن و ئه‌و كه‌ره‌سانه‌كرد كه‌به‌كاری هێناون له‌ئیشه‌كانیدا وه‌ك مه‌ره‌كه‌ب،مه‌ره‌كه‌ب-له‌سه‌ردار،قه‌له‌می جاف،فه‌حم،زه‌یتی،كۆلاژ،میناتۆرو باستیل له‌سه‌ر رۆژنامه‌.

هه‌ر له‌و ئێواره‌ سیمنیارو تابلۆو  كۆڕه‌ ره‌نگاله‌ییه‌دا  له‌رێگه‌ی ریكۆرده‌وه‌ هونه‌رمه‌ند وه‌هبی ره‌سول خویندنه‌وه‌یه‌كی وردو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هونه‌ره‌مه‌نده‌ كردو وتی : له‌به‌ر ڕۆشنایی نه‌خشه‌ی وتاری ته‌كنیكیدا هونه‌رمه‌ند ئاراس كارده‌كات و هه‌ڵگری دنیایه‌كی گشتیه‌و كاری له‌سه‌ر سروشت كردوه‌و سروشت به‌دیوه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌یدا ده‌خوێنێته‌وه‌و بێزاری خۆیمان له‌ ته‌ڵخی شار نیشاند ئه‌دات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ باوه‌شی سروشت و له‌گۆشه‌نیگای هزرو تێڕوانین و خوێنده‌وه‌یه‌كی هێمنانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جوانیانه‌ی سروشتدا كه‌هه‌ندێكجار ده‌كه‌وێته‌ به‌رمه‌ترسی شێواندن به‌هۆی شارستانیه‌ته‌ سڕكراوه‌كانه‌وه‌ په‌یامێكمان پێده‌به‌خشێت واته‌ هه‌ستمان به‌دیوی نهێنیه‌كانی سروشت و جوانی ئاشنا ده‌كات.

ئه‌م  هونه‌رمه‌نده‌ له‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ی جۆراوجۆر كاریكردوه‌و ورده‌كاری وسه‌لیقه‌و پرشنگدانه‌وه‌ی به‌هره‌و تواناو به‌خشینی ده‌رده‌خات..هونه‌رمه‌ند ئاراس حه‌مه‌ سه‌عید سه‌باره‌ت به‌پیشانگاكه‌ی به‌ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانی وت..من له‌م ئیواره‌ كۆره‌دا باسم له‌ئه‌زمون و بیره‌وه‌ریه‌ هونه‌ریه‌كانی خۆمكردو چه‌ند تابلۆیه‌كم له‌كاره‌كانی ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتا پێشكه‌ش كرد ئه‌م ئه‌زمونه‌ تازه‌یه‌ی كه‌ئێسته‌ ده‌ستم پێكردوه‌ خسته‌مه‌ به‌رده‌م  به‌شداربوان تا له‌خوێندنه‌وه‌و تێڕوانین و ئه‌زمونه‌كه‌ی خۆم تێبگه‌م و گوێبیستی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان بم تابزانم به‌رده‌وام بم و ڕێچكه‌كه‌ی خۆم بگرمه‌به‌ر یان كۆتایی پێ بهێنم.


PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا








ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket