له شه‌ڕی هه‌موو ئومه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه...
بیروڕا 09:24 PM - 2018-12-08.
له شه‌ڕی هه‌موو ئومه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه... بۆ شه‌ڕی دكتۆر به‌رهه‌م
جارێكیان گوێم له فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی پارتی بوو ،گوتی "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك فه‌رمانمان پێبكات شه‌ڕی هه‌موو ئومه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین " له راستیدا من ئه‌و كاته به ده‌ر له هه‌ندێ سه‌رنجی جیا قسه‌كه‌م له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پێخۆش بوو كه ناكرێت كورد هه‌میشه خۆی به بچوك و لاره خوار بزانێت ، ئه‌و كاته سه‌رو به‌ندی ریفراندۆم بوو ، كه‌من هه‌رگیز كاته‌كه‌یم بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كه‌ركوك به چاك نازانی و چه‌ندین كۆڕ‌و به‌رنامه‌شم له سه‌ر كرد ، به‌ڵام له دڵه‌وه حه‌زم ده‌كرد بارزانی رێكاره‌كانی ریفراندۆمی یه‌ك له دوای یه‌ك جێبه‌جێ بكردایه‌و ئێستا له ته‌ك عێراق دوو دراوسێ باین ، نه‌ك شه‌ڕ له سه‌ر پۆست بكه‌ین ، من حه‌زم ده‌كرد به‌رزانی به‌و سوربونه‌یه‌وه له سه‌ر ریفراندۆم تا ئاستی جیابونه‌وه چووبا ، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ، هه‌رچه‌ند ناوچه دابڕێنراوه‌كانمان توشی گه‌وره‌ترین شكست كرد‌و ئێستاش ناتوانین هیچیان بۆبكه‌ین .
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌و بارزانی و میدیای پارتی شه‌ڕی هه‌موو ئومه‌ی عه‌ره‌بیان نه‌كرد ، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئاماده بوو شه‌ڕی ئومه‌ی عه‌ره‌بی بكات كه‌ركوكی بۆ حه‌سه‌ن پلایس و مه‌هدی موهه‌ندیس جێهێشت ، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بووه به سه‌رۆك كۆمار شه‌ڕێكی گه‌وره له دژی به‌ڕێخراوه ، ئه‌م شه‌ڕه‌بۆو له پای چی ، هه‌ڵبه‌ت دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای پارتی ده‌بوو له‌بری دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ، دكتۆر فواد حوسێن سه‌رۆككۆمار با ، سه‌رۆك كۆماری عێراق ، ئه‌و عێراقه‌ی بڕیار بوو له 26-9-2017 مه‌سعود بارزانی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له وتارێكدا بای بای لێبكات .
شه‌ڕی ئومه‌ی عه‌ره‌بی نه‌كرا ، به‌ڵام به میكرۆسكۆبه‌وه به دوای ئه‌وه‌وه‌ین كه ئاخۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌توانێ سه‌ركه‌وتو بێت یان نا ، له سه‌فه‌ره‌كانی ئه‌م دوایه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به وڵاتاندا ، له بری ئه‌وه‌ی له بایه‌خی سه‌فه‌ره‌كان بكۆڵینه‌وه به تایبه‌ت كه سه‌رۆك كۆمار كورده ، دێین سه‌رقاڵی ئه‌وه ده‌بین چۆن سه‌فه‌ره‌كان بێ بایه‌خ بكه‌ین ، چۆن وانیشانبده‌ین كه به‌رهه‌م ساڵح هیچی پێناكرێت ، به راده‌یه‌ك ئه‌م ماكینه میدیاییه خراوه‌ته گه‌ڕ كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك یه‌كێتیش هه‌مان رایان لادروست بووه .
بۆ من ره‌خنه گرتن له دكتۆر به‌رهه‌م یان هه‌ر كه‌سێكی تر دروست و پێویسته لێ دوژمنایه‌تی و شكاندنه‌وه ناچنه خانه‌ی ره‌خنه‌گرتنه‌وه ، بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پارتی له مه‌ودای یه‌كساڵدا به گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه‌و شكست ده‌زانم ، با له هه‌ڵبژاردنیشا پارتی كورسیه‌كانی فڕی بن .
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24