riklam

حاكم قادر پشتیوانی كرێكاران وبارهەڵگرانی هووانە دەكات

ی.ن.ک‌‌ 09:22 PM - 2018-12-08
.

.

بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی وچاكتركردنی حاڵ وگوزەرانی توێژی كرێكاران و دەستەبەركردنی بیمەی بێكاری وپاراستنی تەندروستیان بەپێی یاسایەكی كاری سەردەمیانە  , بەهەند وەرگرتنی ڕەنج وماندوبونیان , لەگەڵ بوژاندنەوەو خستنە گەڕی بازاڕو سەنتەرەكانی بازرگانی , بەئاڕاستەی گەشەسەندنی مرۆیی وئابوری وبەرگریكردن لەمافە بەدەست نەهاتووەكانیان  , كارنامەو ئەركی لە مێژینەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە .

ئەو ووتانەی حاكم قادرحەمە جان سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی ڕێكخستنی سلێمانی وچەمچەماڵی (ی.ن.ك) لەسەرپەرشتیكردنی ئەوكۆبوونەوە فراوانەوە هات كە سەرلەئێوارەی ئەمرۆ 8-12-2018  بۆگوێگرتن لەداخوازی وكێشەو گرفتەكانیان , دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆچارەسەری گرفتەكانیان ,لەگەڵ زیاتر لە(300) كرێكار وبارهەڵگری كۆگاكانی هووانە بەڕێوەچوو .

هەرلەدرێژەی ووتەكانیدا بەئامادەبووانی ڕاگەیاند , بۆ باشتر كردنی گوزەرانی كرێكاران وبارهەڵگرانی كارگەر لە گەنجینەو كۆگاكانی هوانەو هەر جێگەیەكی دیكەی هەرێم بەئاڕاستەی گەشەسەنی نیشینگەكانی كاركردن وبۆ پشتیوانیكردنی داخوازییەكانیان هاوكارو پشتیوان دەبین وداواشی لەحكومەتی هەرێمی كردستان كرد لەكابینەی نوێی حكومەتدا ڕەچاوی مافەڕەوا یاسایی یەكانی ئەو توێژە گرنگەی نێوكۆمەڵگا بكات .

PUKmedia شوان كەریم

99.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket