riklam

ره‌هبه‌ری سه‌ید براهیم هاوخه‌می بۆ كۆچیدوایی سێ كه‌سایه‌تی ده‌رده‌بڕێیت

پرسەنامە 09:15 PM - 2018-12-08
.

.

لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچیدوایی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز و ده‌رهێنه‌ر ره‌حیمی زه‌بیحی و حاجی حه‌مدییه‌ مسته‌فا خۆشناو هاوخه‌می ده‌رده‌بڕێت.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كان...............

بۆ كەسوكاری خوالێخۆشبوو
حاجی حەمدیە مستەفا خۆشناو دایكی تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان د.غازی , بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی حاجی حەمدیە-مان پێگەیشت بۆ ئەم بۆنە خەمناكە هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم و داواكارم لە پەروەردگاری مەزن دوا ناخۆشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان بێت
انا لله و انا الیە راجعون

رەهبەر سەید برایم
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك


بۆ كەسوكاری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز نوسەر و بیرمەندی كورد
ئەمڕۆ هەواڵی ماڵئاوایی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز-مان پێگەیشت ئەم كۆسپە لە دڵەوە غەمگینی كردین و لەدەستدانی ئەو نوسەر و بیرمەندەش خەسارەتێكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان و بواری روناكبیریی گەلی كورد ,  پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز بیرمەندێكی نەتەوەیی و رۆژنامە نووس و نوسەرێكی لێهاتوو بووە و هەمیشە لە هەوڵدا بووە بۆ ناساندنی مێژوو و قوربانیدانی گەلی كورد بە جیهان , داواكارم لە خودای گەورە رۆحی د.جەمال نەبەز بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دوا ناخۆشی بنەماڵە تێكۆشەرەكەشتان بێت
انا لله و انا الیە راجعون

رەهبەر سەید برایم
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك


بۆ كۆچی ناوادەی رەحیمی زەبیحی
بەداخ و پەژارە و دڵتەنگییەكی زۆرەوە جارێكیتر یەكێك لە هونەرمەند و دەرهێنەرە بەتواناكانی كورد كاكە رەحیمی زەبیحی و كاكە كەیوانی برای بەهۆی رووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆوە بۆ دواجار ماڵئاواییان لێكردین , گیانلەدەستدانی ئەم سینەماكار و دەرهێنەرە بەتوانایەی كورد لە بوارەكانی دەرهێنان و نووسینی شانۆنامە و رۆڵبینین و بەرهەمە شانۆییەكاندا چەندین خەڵاتی وەرگرتووە كۆسپێكی دیكەیە بەر هونەری سینەما و شانۆی كورد دەكەوێت , بۆ ئەم بۆنە خەمناكە سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی گەلی كورد و هونەرمەندان و هونەر دۆست و سینەماكاران دەكەین هیوا خوازین رۆحی كاكە رەحیمی زەبیحی و براكەی بە بەهەشتی بەرین شادبكات
انا لله و انا الیە راجعون

رەهبەر سەید برایم
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket