riklam

پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی د.جه‌مال نه‌به‌ز

پرسەنامە 08:19 PM - 2018-12-08
.

.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كۆچیی دوایی د. جه‌مال نه‌به‌ز پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌....

بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی "پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز"مان پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و ھیواخوازین پەروەردگار گیانی "دکتۆر جەمال نەبەز" بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات.

"پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز" بیرمەندێکی نەتەوەیی، زمانزان، رۆژنامەنوس، نوسەر و وەرگێڕێکی گەورەی کورد بوو،  لەرێی چەندین سیمیناری زانستی و سیاسیەوە لەئەوروپا ھەوڵی ناساندنی مێژوو و شۆڕش و قوربانیدانی گەلی کوردستانی داوە.

لەدەستدانی "پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز" داخێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان، ھیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت و رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شاد بێت.

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
(ی.ن.ک)

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket