riklam

12 منداڵی داعش لەزیندانەکانی عیراقەوە دەگەرێنرێنەوە ئەڵمانیا

جیهان 07:16 PM - 2018-12-08
.

.

دێرشپیگلی ئەڵمانی ئاشکرایکرد حکومەتی ئەڵمانیا دەستیکرد بەگەڕانەوەی 12 منداڵی داعشی ئەڵمانیی کەلەزیندانەکانی عێراقدان،دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا توانی کەسە نزیکەکانی ئەومندالانە لەئەلمانیا بدۆزیتەوەو هەماهەنگیان بکات بۆ سەفەرکردنیان بۆ عێراق وهێنانەوەی ئەومندالانەو سەرپەرشتیکردنیان ئەمەش وایکرد کەبڕیاری گەڕانەوەیان جێبەجێبکات.

وەزارەتی دەرەوە پشتڕاستیکردەوە لەئێستەدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پرۆژەکەن و رێوشوێنەکانیان گرتۆتەبەر، لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە کراوە بەدایکی 3 منداڵ کەتەمەنیان لەنێوان 1 ساڵ و 4ساڵدایەو حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەتۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی بەسەردا سەپێندراوەو ژنێکی خزمیان دوای ئەوەی کارئاسانی بۆ کراوەو چۆتە عێراق و لەمانگی ئابی ڕابردودا ئەو سێ مندالەی گەڕانۆتەوە بۆ ئەڵمانیاو بەرپرسیارێتی گرتۆتە ئەستۆو ئێستە وەک خێزانێکی نوێ مامەڵەیان لەگەل دەکرێت بەپێی ڕاپۆرتەکەی شپیگل ژمارەی ئەو مندالانەی کەلەگەل دایکیان لەزیندانەکانی عێراقدان نزیکەی 50 مندالی تەمەن جۆراوجۆرە.

پۆلیسی هەرێمی بریمەنیش ئاشکرایکرد، دەسەلاتدارێتی ئەڵمانیا سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئەو مندالانە دەکات نەک لەبەر ئەوەی چارەسەریان بکات و وەک مندالی توندڕەو بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو مندالانە بونەتە قوربانی باوک و دایکیان و لەو بڕوایەشدان ئەو مندالانە بەساتە وەختی زۆر سەخت و ناخۆشدا تێپەڕیون و لەبەر ئەوە پێویستیان بەچارەسەرە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

لەدۆیچەڤیللەوە

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket