riklam

حاكم قادر.. باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ئه‌ركی له‌ پێشینه‌مان ده‌بێت

ی.ن.ک‌‌ 07:05 PM - 2018-12-08
.

.

به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی و چاكتركردنی حاڵ و گوزه‌رانی توێژی كرێكاران و ده‌سته‌به‌ركردنی بیمه‌ی بێكاری و پاراستنی ته‌ندروستیان به‌پێی یاسایه‌كی كاری سه‌رده‌میانه‌، به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ڕه‌نج وماندوبونیان، له‌گه‌ڵ بوژاندنه‌وه‌و خستنه‌ گه‌ڕی بازاڕو سه‌نته‌ره‌كانی بازرگانی، به‌ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی و ئابوری و به‌رگریكردن له‌مافه‌ به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌كانیان، كارنامه‌و ئه‌ركی له‌ مێژینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌ جان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی (ی.ن.ك) له‌سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌وه‌ هات كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8-12-2018، بۆ گوێگرتن له‌داخوازی و كێشه‌و گرفته‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆچاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان، له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 300 كرێكار و بارهه‌ڵگری كۆگاكانی هووانه‌ به‌ڕێوه‌چوو .

هه‌رله‌درێژه‌ی وته‌كانیدا به‌ئاماده‌بووانی راگه‌یاند: بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی كرێكاران و بارهه‌ڵگرانی كارگه‌و له‌ گه‌نجینه‌و كۆگاكانی هوانه‌و هه‌ر جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم به‌ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌سه‌نی نیشینگه‌كانی كاركردن و بۆ پشتیوانیكردنی داخوازییه‌كانیان هاوكارو پشتیوان ده‌بین و داواشی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ڕه‌چاوی مافه‌ڕه‌وا یاسایی یه‌كانی ئه‌و توێژه‌ گرنگه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا بكات.  

PUKmedia

 

12555 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket