riklam

دانیشتنه‌كه‌ی نوێنه‌ران بۆ سبه‌ینێ هه‌ڵگیرا

عیراق 06:53 PM - 2018-12-08
.

.

دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕگه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆو بارودۆخی ئاواره‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵگرت.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 8-12-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گفتوگۆ له‌سه‌ر گۆڕانكاری له‌ بڕگه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی نوێنه‌ران و بارودۆخی ئاواره‌كانی كرا.

راشیگه‌یاند: هه‌رله‌ دانیشتنی نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی ئاواره‌كان كرا به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بارانبارینی زۆرو لافاوه‌وه‌ خێمه‌كانیان ژێر ئاوكه‌وت، بۆیه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی نوێنه‌ران ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی هاندانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵگرت.

PUKmedia تایبه‌ت




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket