riklam

به‌ڤیدیۆ.. PUKmedia دانپێدانانی چه‌ند تیرۆرستێكی خۆكوژ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ریپۆرتاژ‌ 05:57 PM - 2018-12-08
.

.

ئاسایشی سلێمانی، گروپێكی تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژی داعش ، ئاشكراده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارو چه‌ند خۆكوژێك وئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌و  هاوكارانشیان ده‌ستگیر ده‌كرێن.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئاسایشی سلێمانی، دوای زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش ، له‌ سنوری  كه‌ركوك و دیاله‌،پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی توندوتۆڵی دروستكردو ژورێكی هاوبه‌شی به‌دواداچوون  ولێكۆڵینه‌وه‌ش پێكهێنرا، بۆ چاودێریكردنی بارودۆخی ئه‌منی سلێمانی و شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و شه‌ونخونی ، بۆ كوڕانی ئاسایش و ئارامی رونبووه‌وه‌ ،كه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم خۆیان رێكخستووه‌و پیلانیان داناوه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی  ئینغیماسی و خۆكوژ، بۆ هه‌رێمی كوردستان و  شاری كه‌ركوك و سنوری دیاله‌، بۆ تێكدانی ئارامی ئه‌و شارانه‌.

ئاسایشی سلێمانی، به‌رده‌وام بوون له‌ به‌دواداچونه‌كانیان و زانیاری وردتریان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر گه‌وره‌ تیرۆریست ( حاجی مه‌سعه‌ب) كه‌  سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چه‌كداره‌ داعشه‌ ئینغیماسیانه‌ ده‌كات،  كه‌ تا دوا ده‌رفه‌تی ژیانیان شه‌ڕده‌كه‌ن و دواتر خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌و تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆرستیشیان دروستكردوه‌ له‌شاری كه‌ركوك و دیاله‌.

هه‌ردوو تیرۆرست ( ئه‌بو هوره‌یره‌و و ئه‌بو  موجاهید) سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ  تیرۆرستان ( ئه‌بو فه‌تح و ئه‌بو سه‌یف ) له‌ ناو خاكی عراق كه‌  تیرۆرستی خۆكوژ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركوك و دیاله‌ تا ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ شێواندنی ئاسایشی ئه‌و شارانه‌ .

دوای زانیاری ورد و دروست  و ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بڕیاری جوڵه‌ پێكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ركرد ،  ئاسایشی سلێمانی  رێوشوێنه‌ ئه‌منیه‌كانی خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و مه‌یدانییه‌ن،  ئاسایشی سلێمانیش ،  ده‌ستبه‌كاربوون  بۆ ده‌ستگیركردن و دۆزینه‌وه‌ی شانه‌نستوه‌كانی تیرۆرستانی داعش و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێری جموجۆڵی گومالێكراوانیان ده‌كرد.

ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تای مانگی 9 دوو تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژ به‌ ناوه‌كانی ( م – ر   ،  ع - ح )  كه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتبوون چاودێریكران و له‌ئۆپراسیۆنێكدا ده‌ستگیركران.


تیرۆرستی خۆكوژ
تیررۆرست   ( م . ر )  ناسراوه‌  به‌ ئه‌میر
ساڵی 1999 له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم له‌ دایكبووه‌
چه‌كداری خۆكوژوئینغیماسی داعش بووه‌
3/9/2018 ده‌ستگیركرا



تیرۆرستی خۆكوژ

تیرۆرست ( ع . ح )  ناسراوه‌ به‌ كاروان كوردی
ساڵی 2000له‌ ده‌ره‌وی سنوری هه‌رێم  له‌ دایكبووه‌
چه‌كداری خۆكوژو ئینغیماسی داعش بووه‌
3/9/2018 ده‌ستگیركرا




ئاسایشی سلێمانی، به‌ هاوكاری ئاسایشی شاره‌زوور و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی دیاله‌ ،  لێكۆڵینه‌وه‌كانیان چڕتركرده‌وه‌و زانیاری ده‌ستكه‌وت، له‌سه‌ر پیلانی  هاتنی  چه‌ند خۆكوژێكی تر بۆ سلێمانی ، شه‌و رۆژ  كوڕانی ئاسایش و ئارامی ، له‌سه‌ر هێڵێكی گه‌رم، چاودێری  وردی جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستان ده‌كراو پاش گه‌یشتنی  هه‌ردوو تیرۆرست ( د. ێ ، ق . غ  )  بۆ سلێمانی،له‌ كاتی وه‌رگرتنیان له‌ لایه‌ن تیرۆرست ( ی . ش ) ، كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌، ئینغیماسی و خۆكوژه‌كان بووه‌ بۆ ویلایه‌تی كه‌ركوك و دیاله‌، له‌گه‌ڵ هاوكارێكیان ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌كرێگیراوێكیش كه‌ له‌ گه‌ڵیان بوو ده‌ستگیرده‌كرێت.

تیرۆرستی خۆكوژ

تیرۆرست(د . ێ) ناسراو به‌ (ئه‌بو عومه‌ر)
ساڵی (1990) له‌ سنوری دوزخورماتوو  له‌ دایكبووه‌
سه‌رپه‌رشیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بووه‌ بۆ سلێمانی
له‌ سنوری سلێمانی له‌ كارگه‌یه‌كی بلۆك كاریكردوه‌
10/11/2018 ده‌ستگیركرا



تیرۆرستی خۆكوژ

تیرۆرست(ق .غ) ناسراو به‌( ئه‌بو سوفیانی كوردی)
ساڵی( 1997) له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم له‌ دایكبووه‌
چه‌كداری خۆكوژو ئینغیماسی داعش بووه‌
10/11/2018 ده‌ستگیركرا

 

تیرۆرستی خۆكوژ

تیرۆرست(ی . ش) ناسراو به‌ چالاك كوردی
ساڵی (2002) له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم له‌ دایكبووه‌
چه‌كدری خۆكوژو ئینغماسی داعش بووه‌
10/11/2018 ده‌ستگیركرا


ئاسایشی سلێمانی به‌رده‌وام بوون له‌ چاودێریكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورتر له‌سه‌ر پیلانی نوێی داعش و زانیاری نوێ به‌ده‌ستهات، له‌سه‌ر مه‌رامه‌كانیان و به‌رنامه‌ی توندوتۆڵ دارێژرا،  بۆ رێگری له‌هه‌ر پیلانێك بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم ،  ئه‌و شانه‌نه‌نستوانه‌ی هه‌رێمی داعشیش ئاشكراكران، كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌م گروپانه‌وه‌ هه‌بووه‌، له‌چه‌ند ئۆپراسیۆنێكی جیاجیاشدا، ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستگیركران و ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبارو به‌كرێگیراو چه‌ند قاچاخچیه‌ك كه‌ به‌راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ،  كه‌ هاوكاری تیرۆریستانی داعشیان كردبوو  ده‌ستگیركران.

تۆمه‌تبار (م . م )
له‌ ساڵی (1984) له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دایكبووه‌
به‌ كرێگیراو بووه‌و هاوكاربووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش
12/11/2018 ده‌ستگیركراوه‌




ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئاسایشی سلێمانی، له‌به‌رامبه‌ر مه‌رام و پیلانه‌كانی تیرۆریستان، هه‌میشه‌ شه‌ونخون و له‌ ئاماده‌ باشیدان ، بۆ شكستپێهێنانی ،هه‌ر پیلانێك بیه‌وێت، ئارامی و ئۆقره‌یی له‌هه‌رێم بشێوێنێت و ژیان له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك تێكبدات، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووانیش گرنگه‌، پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و ئه‌و ئارامییه‌ كه‌ قوربانی بۆ دراو ه‌و ده‌یده‌ین، تا هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ئارامیدا،  ژیان تێدا بگوزه‌رێت، كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها به‌هاوكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك،  به‌دیدێت،  كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانمان بوون و دڵنیایش ئه‌ده‌ین ئاسایش بۆ هه‌مووان ده‌بێت .


PUKmedia ئا/ كوردۆ عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket