riklam

رۆژنامه‌یه‌ك: عیراق دووه‌مین به‌رھه‌مھێنه‌ری نه‌وتی ئۆپیكه‌

ئابوری 05:21 PM - 2018-12-08
.

.

رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، عیراق له‌ھه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخان و توانا ئابورییه‌كانیدایه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی، له‌مانگی 9 ی رابردوه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانانه‌ی به‌ھۆی شه‌ڕی داعش به‌ر ژێرخانی ئابووری وڵات كه‌وتون، عیراق دووه‌مین وڵاتی به‌رھه‌مھێنی نه‌وته‌ له‌ناو رێكخراوی ئۆپیكدا.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، دوای تێپه‌ڕینی شه‌ڕی دژی داعش كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌یی له‌سه‌ر عیراق دانا، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ كارده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توانا ئابورییه‌كانی.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، سامر غه‌زبان وه‌زیری نوێی نه‌وتی عیراق ئامانجی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و دامه‌زراندنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كه‌رتی وزه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌ گیرۆده‌بووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، عیراق ھه‌وڵده‌دات به‌رھه‌می نه‌وت بۆ پێنج ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌ زیاد بكات له‌ساڵی 2019 دا كه‌ 3 ملیۆن و 800 ھه‌زاری لێ ھه‌نارده‌ ده‌كات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket