قوتابخانهی سلێمانی ناسیۆنالیزمی كوردی
بیروڕا 12:43 PM - 2018-12-08.
2-2
4: سهرلهنوێ نوسینهوهی مێژوو:
ناسیۆنالسیتهكانی سلێمانی بۆ جیاكردنهوهی كورد له تورك و عهرهب، له نووسینهوهی مێژوودا لهسهر دوو ئاست كاریان كردوه؛ یهكهم ناسنامهی نهژادی دووهم ناسنامهی مێژوویی. له ئاستی نهژادییا جهختیان لهسهر ئهوه دهكردهوه كه كوردی ئێستا نهوهی میدیا و پههلهوییه. له بواری مێژوویشدا بانگهشهیان بۆ جۆرێك له ناسیۆنالیزم دهكرد كه كاربكات بۆ ژیانهوهی شكۆ و شانازی سهردهمی كۆن.
سهرلهنوێ نووسینهوهی مێژووی كۆن بۆكهڵك وهرگرتن بوو بۆ ئامانجهكانی ئێستایان. له نووسین و شیعر و ئهدهبیاتهكهیاندا ههوڵیان داوه رهوایهتی خواستهكهیان له مێژووی كۆمهڵگاكهیاندا پهیگیری بكهن. ههوڵیانداوه بگهڕێنهوه بۆ سهردهمانی پێش هاتنی ئیسلام، كه كورد بهشدارێكی سهرهكی شارستانییهتی ئێرانی بووه، نووسینهوهی مێژوو بهلای ئهوانهوه بۆ دوو مهبهست بووه:
یهكهم: بهئاگا هێنانهوهی خهڵك له رابردووی پڕله شانازی باوباپیرانیان كه چۆن لهم نیشتمانهدا توانیویانه له قۆناغێكدا شارستانیهت بونیاد بنێن. رهفیق حیلمی لهوبارهوه نووسیویهتی: «نهتهوهی كوردی ئێستا كه پاشماوهی حكوومهتهكانی «ماد»ن، له نهوهكانی بنجی پههلهویی ڕهسهنن، كاتی خۆی لهگهڵ مازهندهرانییان و ئهفغانییان ئێرانی كۆنیان پێكهێناوه، له مێژووه كۆنهكانی فورس و زنجیره گێڕانهوه میللییهكاندا، ئهو شوێنانهی ئهمڕۆ كوردی لێ نیشتهجێن، خهڵكهكهی كۆن به گشتی بهناوی پههلهوی ناسراون».
دووهم: ئهوان كه تێڕوانینێكی رۆمانتیكیانهیان ههبوو بۆ ناسیۆنالیزم، توڕه و بێزار بوون لهو دۆخه داتهپیوه كلتوری و كۆمهڵایهتی و سیاسی و ئابورییهی كوردستان و دهیانویست له رێگهی پهنابردن بۆ مێژووی كۆن، نهوهی ئێستا له خهوی غهفڵهت ههستن و ههوڵ بدهن ههمان رێگه بگرنه بهر كه باپیرانیان لهسهری رۆیشتوون.
رهفیق سابیر رای وایه «نهتهوهیهك بێ گهڕانهوه و پیشاندانی ریشه و مێژووی خۆی و ستایشی ئهو سیمبول و كهسایهتییانهی میژووهكهیان پێكهێناوه، چۆن دهتوانێت ههست و هۆشیاریی نهتهوهیی و گیانی هاریكاری له نێوان ئهندامهكانیدا دروست بكات یان لهبهرامبهر (ئهوی) دیدا بوونی به جیاههڵكهوتووی خۆی بسهلمێنێت؟»
تێگهیشتنی راستی له ژماره ١٧ ی رۆژی ٢٦ ی شوباتی ١٩١٨ دا، له زمانی عالمێكی ئیجتیماعی گهورهی كوردهوه بانگی كوردی كردوه، ئهڵێ: «ئهی دلێرانی كوردان! ئهی بههادورانی كێوستان! ئێوه له تاریخ دا نێوێكی گهورهتان ههیه. حهیفه ئهمڕۆ به دهس چهند توركێكی برسیهوه زهلیل بن.»
مستهفا پاشا یامولكی، له چهندین وتار و شیعردا ههوڵیداوه بیسهلمێنێت كه بهشی زۆری مێژووی كۆنی ئێرانی موڵكی كورده و دهبێ رۆڵهكانی ئێستا ئهوه بزانن و شانازی پێوه بكهن:
برا كرمانج و كورد و لوڕ ههموو یهك بن لهگهڵ زازا
كه ئێوه پههلهویی ئهسڵین بزانن ئههلی ئهوروپا
شێخ نوری شێخ ساڵح، وتارێكی به زمانی فارسی لهسهر پهیوهندی كورد و ماد و پههلهوی نووسیوه و هۆكاری دواكهوتوویی ئێستای گهڕاندوهتهوه بۆ دابڕان له شارستانیهتی باووباپیران: «پس ما قوم كردان كه اكنون در حالت ابتدائی هستیم و ێپار تمدن و ترقیات اجداد خودمان ماد و پهلویان را گم كردایم باید پیش از همه چیز مربوگیتی به معارف پیدا نمائیم.»
«قهوومی كورد قهریبی چوار ههزار ساڵ له پێش میلاددا له شهرقی دیجله، یهعنی له موقیعی حاچیرهدا ههر بووه و زۆر دهفعهش ئیپپاتی موجوودییهتی میللی خۆی كردووه.»
5: ئیسلام و ناسیۆنالیزم دژی یهك نین:
یهكێك لهو گرفتانهی كه نهوهی یهكهمی ناسیۆنالیستهكانی كورد سهرهتای بیستهكانی سهدهی رابردوو له سلێمانی دهست و پهنجهیان لهگهڵ نهرم كردووه، مهسهلهی زاڵبوونی ناسنامهی ئاینیی بوو بهسهر ناسنامهی نهتهوهیدا.
سهبارهت به ئاستی تهعهسوبی كورد بۆ ئاین رای وایه: «كوردهكان تهعهێوبی ئیسلامیهیان له توركیش و له عهرهبیش زیاتره، دائیمهن رهگی ئیسلامییهتیان له پێش رهگی میللییهتیانا موهتهز دهبێ و له ههموو حهرهكاتێكیانا مهغلوبی عهێهبیهتی دینیه دهبن.»
بهو تێگهیشتنهوه منهوهرهكانی مامهڵهیان له گهڵ ئیسلامدا كردوه، به پێچهوانهی ناسیۆنالیسته تورك و فارسهكان كه دوركهوتنهوه له ئیسلام و جێبهجێكردنی سیستمی عهلمانیهت و جیاكردنهوهی دین و دهوڵهتیان كردبووه دروشمی خۆیان، ههندێكی كهمیان نهبێ، ئهگینا زۆری كاراكتهره دیارهكانی ئهم قوتابخانهیه دژایهتی ئیسلامیان نهكردوه. به پێچهوانهوه ئهمانه چی به نوسین و چی به كردهوه ههوڵیانداوه ئیسلام و نهتهوه پێكهوه گرێ بدهن و له رێگهی هێنانهوهی حهدیس و ئایهتی قورئانهوه بهرگری كردن له نیشتمان و خاك و زمانی كوردی بكهن بهبهشێك له ئهركی موسڵمانێتی كورد. «خودای تهبارهك وه تهعالا هادییهكی حهقیقییه، ئهفهرمێت (إن الله لا یغیر ما بقوم حتی یغیروا ما بڕنفسهم ) یهعنی قهوومێك خۆی سهجییهی خۆی تێك نهدا، خواش سعادهتیان تێك نادا.»
دهرئهنجام:
كۆتایی یهكهمین جهنگی جیهانی و رزگار بوونی سلێمانی له دهستی دهوڵهتی دواكهوتوویی عوسمانی و هاتنی ئینگلیز به فكر و شێوازی بهڕێوهبردنی مۆدێرن و چاپخانه، گۆڕانكارییهكی گهورهی له بوارهكانی ئابوری و كلتوری و سیاسی و كۆمهڵایهتی ناوچهكهدا دروست كرد. له ههمانكاتدا ههلێكی گونجاوی بۆ مونهوهر و ناسیۆنالیستهكانی كورد رهخساند بۆ ئهوهی بیری ناسیۆنالیزمی كوردی پهرهپێبدهن و بناغهی پرۆسهی میللهت سازی دهست پێ بكهن.
له ماوهی 1918-1924 ناسیۆنالیسته كوردهكان له سلێمانی، سهرهڕای ناسهقامگیری سیاسی، بهڵام توانیان لهو ماوهیهدا له رێگهی چالاكی سیاسی و دامهزراندنی رێكخراوی سیاسی و دهركردنی رۆژنامه و كردنهوهی قوتابخانه و پهرهپێدانی خوێندن و كاری دیپلۆماسی و خهباتی چهكداری كار بكهن بۆ ئهوهی كۆمهڵگای كوردی له بهداوهت رزگاری ببێ و بهرهو مهدهنییهت ههنگاو ههڵبنێ و بگاته ئهو ئاستهی خۆی بڕیار لهسهر چارهنووسی خۆی بدات و دهوڵهتی نهتهوهیی خۆی دامهزرێنێت.
ههوڵی سهرهكی ناسیۆنالیستهكانی سلێمانی ئهوه بوو كه بیری ناسیۆنالسیتی لهسهر ئاستی جهماوهردا پهره پێبدهن، كاریان دهكرد بۆ ئهوهی ئهم بیركردنهوهیه بكهن به پرۆژهیهكی گهورهتر، بهڵام دواكهوتوویی كۆمهڵگای كوردی و تهشهنه سهندنی نهخوێنهواری و دهستێوهردانهكانی توركیای كهمالی و پاشكهزبوونهوهی ئینگلیز له بهڵێنهكانی، وایان كرد ناسیۆنالسیتهكانی كورددابهش ببن بهسهر سێ بهرهدا، لایهنگرانی سهربهخۆیی كوردستان و ئهوانهی داوایان دهكرد كه كورد بگهڕێتهوه بۆ ژێردهسهڵاتی تورك (جلخوارهكان)، لایهنگرانی ئینگلیز.
ئهگهرچی ههلومهرجی ناوخۆیی و جیهانی رێگر بوون لهسهر ئهوهی ناسیۆنالیستهكانی سلێمانی بگهن به ئامانجی خۆیان، بهڵام بناغهیهكی پتهویان دانا بۆ ناسیۆنالیزمی كورد و پاش چهند ساڵ له سلێمانییهوه ئهم فكره پهرهی سهند و تێكڕای كوردستانی جنوبی گرتهوه و بهرهوبهشهكانی دیكهی كوردستان پهلی هاویشت.
تویژینهوهی م.ی مهجید سالح عهزیز
سەرچاوەکان:
کتێبە کوردییەکان:
1. رەفیق حیلمی، یادداشت بەشی سێیەم، ئامادەکردن و لێکۆڵینەوەو پێداچوونەوەی پاکیزە رەفیق حیلمی، دەزگای رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، بەغداد -1992.
2. رەفیق سابیر، کولتوور و ناسیۆنالیزم ، مەڵبەندی کوردۆلۆجی، چاپی سێیەم، سلێمانی، 2008.
3. رەفیق سابیر، ئیمپراتۆریای لم، دەزگای رابون، سوید، 1998.
4. د.نەجاتی عبدوڵڵا، کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکان 1918-1933 لە بەڵگەنامەکانی هەردوو وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و فەرەنسادا، بەرگی یەکەم، سلێمانی بنکەی ژین، 2008.
4. سێر ئارنۆڵد وڵسن، شۆڕشەکانی عێراق لەماوەی داگیرکردنی بریتانیا بۆ عێراق و کوردستان، وەرگێڕانی سەرمەد ئەحمەد، دەزگای موکریان، 2012.
5. عوسمان عەلی، کورد لە بەڵگەنامەکانی بریتانیدا، وەرگێرانی کامەران جەمال بابان زادە، خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر، هەرێمی کوردستان، 2013.
6. ئەحمەد خواجە، چیم دی، بنکەی ژین، چاپی سێیەم، 2016.
7. مارتن ڤان بروینسێن و ئەوانی دیکە، وەرگێڕانی وریا رەحمانی، ناسیۆنالیزمی کورد لە روانگەی رۆژئاوا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2012.
8. نەوشیروان مستەفا ئەمین، به دەم رێگاوه گوڵچنین ، کورد و کوردستان لە (تێگەیشتنی راستی) و (لغه العرب) دا، کتێبی دووەم – بەرگی سێیەم، چاپخانەی پیرەمێرد ، 2018.
9. نەوشیروان مستەفا ئەمین، بەدەم رێگاوە گوڵ چنین: چەند لاپەڕەیەک لە مێژوی رۆژنامەوانی کوردی 1898- 1958، الدار العربیه للعلوم ناشرون، بیروت- لبنان، 2013، ل 191.
10. هیوا عەزیز سەعید، ناسیۆنالیزمی کوردی 1880-1939، بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیروهۆشیاری ی.ن.ک، سلێمانی 2003.
کتێبە عەرەبییەکان:
1. جلال طالبانی، كردستان والحركه القومیه الكردیه، منشورات النور، بغداد – العراق، الطبعه الاولی 1970.
2. د.سعد بشیر اسکندر، من التخطیط الی التجزئة – سیاسه بریطانیا العظمی تجاە مستقبل کردستان، بنکەی ژین- السلێمانیه، 2007.
3. دیڤید مکدول، تاریخ الاكراد الحدیث، ترجمه راج ێل محمد، دار الفارابی، بیروت لبنان، 2004.
4. رفیق حلمی، الاکراد منذ فجر التاریخ الی سنه 1920.
5. رفیق حیلمی، مقالات، مطبعه اسعد، بغداد، 1956.
6. روبرت اولسون، تاریخ الکفاح القومی الکردی 1880-1925، ترجمه احمد محمود الخلیل، دار اراس- فارابی، اربیل، 2013.
7. سی. جی. ادموندز، کرد و ترک و عرب، سیاسه ورحلات وبحوث عن شمال الشرقی من العراق، ترجمه جرجیس فتح الله, مطبعه التاخی.
8. م.س لازاریف، المسأله الكردیه 1917-1923، ترجمه د. عبدی حاجی، دار الفارابی. بیروت- لبنان، 2013.
9. محمود الدره، القضیه الکردیه، دار الطلبه – بیروت،1966.
10. ودیع جویده، الحرکه القومیه الکردیه نشاتها وتطورها، ترجمه مجموعه من المترجمین، دار الفارابی، بیروت – لبنان، 2013.
کتێب و گۆڤارە فارسییەکان
. 1 دكتر علی اشرف نظری، ناسیونالیسم و هویت ایرانی، پژوهش حقوق و سیاست، شمارە 22 بهار وتابستان 1386، ص147
2. ناصر هادیان و حەنیفە ریگی، ملت سازی ناکام در پاکستان و چالشهای قومی، فصلنامە روابط خارجی سال ششم، شمارە اول، بهار 1393.
3. دکتر ابو تراب طالبی، هویت طلبی قومی در فضای مجازی، فصلنامە برنامەریزی رەفاە و توسعە اجتماعی، 1392، شمارە 16.
4 . علی اشرف نظری، ملت و ملی گرایی در نگاه انتقادی ینتونی دی.اسمیت، فصلنامه سیاست پژوهی، شماره 3 تابستان 1394، ص16.
رۆژنامە و گۆڤارەکان:
1. بانگی کوردستان
2. پێشکەوتن
3. تێگەیشتنی راستی
4. رۆژی کوردستان.
5. ژیانەوە
6. ژین
7. ئومێدی ئیستیقلال.
ئینتەرنێت:
1. هدایت جان، ناسیونالیسم کردی و دیگران- گفت وگو با دکتر عباس ولی:
2. https://rojpress.wordpress.com/2010/11/13/kurdish-nationalism-and-others/
2. فٶاد حمه خورشید، میجر نوئیل: لورانس الكورد المجهول، الحوار المتمدن-العدد: 4525 – 2014/7/27.
pukmedia
هەواڵی زیاتر
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
پلهبهرزكردنهوهی مووچهخۆرانی ههرێم رهزامهندی بهغدای دهوێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19