رۆڵی بێژه‌ر له گه‌یاندنی په‌یامی هه‌واڵدا
ریپۆرتاژ 12:25 PM - 2018-12-08.
ئه‌م بابه‌ته توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌حمود عه‌لی-ه وه‌ك به‌شێك له‌پێداویستیه‌كانی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دبلۆم له بواری ته‌كنیكی میدیا، پێشكه‌ش به به‌شی ته‌كنیكی میدیا كراوه، كوردستانی نوێ به زنجیره بڵاوی ده‌كاته‌وه.
به شی دووه‌م
زۆرجار بێژه‌ر هه‌وڵ ده‌دات هه‌واڵ و به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات و خۆی به‌شیاوی ده‌زانێت، به‌ڵام نه‌یارانی یاخود ئه‌وانه‌ی ململانێی ده‌كه‌ن له‌پیشه‌كه‌یدا ره‌نگه به‌ری پێبگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه، ره‌نگه به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسێنێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته بێژه‌ر دان به‌خۆیدا بگرێت و ئارام بێت‌و به‌نه‌رم و نیانی كاربكات بۆ قایلكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و ده‌وروبه‌ری خۆی، كه ئه‌و شایسته‌ی ئه‌م كاره‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ بڕخسێنرێت كاری شیاو و داهێنه‌رانه ئه‌نجام ده‌دات، كه‌واته بێژه‌ر پێویسته ئارامگربێت و نه‌رم و نیان بێت و به‌دڵ فراوانیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا بكات.
2-2-3. بێژه‌ری هه‌واڵ:
بێژه‌ری هه‌واڵ پێویسته رۆژنامه‌وانیش بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌نیا بێژه‌ربێت، كارامه‌ییه‌كی باشی له كاره‌كه‌یدا نابێت، چونكه كاری هه‌واڵ كارێكی هه‌ستیاره. ئه‌گه‌ر بێژه‌ر هه‌ست به هه‌واڵه‌كه نه‌كات، ناتوانێ به‌ته‌واوی هه‌واڵه‌كه دابڕێژێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌واڵ په‌یوه‌ندی به‌هه‌سته‌وه هه‌یه، كه‌واته پێویسته كه‌سێك بیخوێنێته‌وه كه هه‌ستی هه‌واڵیشی هه‌بێت.
سه‌ره‌نجام هه‌موو بێژه‌رێك ناتوانێ هه‌واڵ بخوێنێته‌وه‌و بۆ دروستكردنی هه‌مه‌جۆری له‌هه‌واڵدا، پێویسته بێژه‌رێكی پیاو و بێژه‌رێكی ژن هه‌واڵه‌كان بخوێننه‌وه، بۆ نمونه له هه‌واڵی تایبه‌ت به بارودۆخی كه‌شوهه‌وادا ده‌توانرێ سود له ریتمێكی گاڵته‌ئامێز وه‌ربگرێت. هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێ هه‌مه‌ڕه‌نگی له به‌رنامه رادیۆییه هه‌واڵییه‌كاندا هه‌بێت بۆ راكێشانی وه‌رگری زیاتر.
2-2-4. شێوه، یان ره‌نگ و روخسار و پۆشاكی بێژه‌ر
گه‌رچی هه‌ڵبژاردنی روخسارێكی ته‌واو په‌سه‌ندكراو لای بینه‌ران كارێكی زۆر گرینگه. له‌هه‌مانكاتدا زه‌حمه‌تیشه، چونكه روخساری په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ند دوو شتی رێژه‌یین و له حه‌زی بینه‌رێكه‌وه بۆ ئه‌ویدی ده‌گۆڕێ. پێویسته به ره‌نگ و روخسارێكی روون و به‌رچاو و به‌رگ و ماكیاژی گونجاوه‌وه له شاشه‌كه‌مانه‌وه ئاموشۆی ماڵان بكه‌ین.. روخساری ئاشكرا و په‌سه‌ند، هه‌م كاریگه‌ریی له‌سه‌ر راهاتنی چاوی بینه‌ر و هۆگربوونی خێراتره‌وه هه‌یه، هه‌م پله‌ی متمانه‌ی بینه‌ر پێی و ئاستی پێسه‌لماندنی په‌یامه‌كه‌یشی به‌رزتر ده‌كاته‌وه، ئه‌میش كاری كه‌سانێكی بواری شێوه‌كارییه و ده‌زانن چۆن هارمۆنیانه سێ ره‌نگه سارد و گه‌رمه بنه‌ڕتییه‌كان (سور، زه‌رد، شین)و هه‌زاران تۆنه تێكه‌ڵاوه‌كانیان ده‌خه‌نه سه‌ر شاشه.
مه‌به‌ست له سیما، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بێژه‌ره له رووی ده‌م‌و چاو، ته‌مه‌ن، ره‌نگی قژ، قه‌ڵه‌وی، لاوازی… ده‌گرێته‌وه، پێویسته ده‌م‌و چاو و ده‌نگی هه‌ر بێژه‌رێك به جۆرێك بێت كه بینه‌ر ئه‌وه له بیر بكات، كه ئه‌وه‌ی تۆ وه‌ك بێژه‌ر ده‌یخوێنیته‌وه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و هزر و بیری خۆتانه نه‌ك بۆت ئاماده‌كراوه.
2-2-5. جوڵه و زمانی جه‌سته
زمانی جه‌سته بریتییه له‌و جووڵه و ئاماژانه‌ی مرۆڤه‌كان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن و ده‌ست و پێ و گوزارشته‌كانی روخسار و ئاوازه‌كانی ده‌نگ و هه‌ڵته‌كاندنی شان و سه‌ری تیادا به‌كارده‌هێنن، (ئه‌لبێرت مهره‌بیان) له توێژینه‌وه‌یه‌كی خۆیدا گه‌یشته ئه‌و راستیه‌ی كه سه‌رجه‌می كاریگه‌ریی په‌یامه‌كان دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر سێ به‌ش: كه 7% وشه‌ن و 38% ده‌نگی و ئاوازه‌كانی ده‌نگن و 55% نازاره‌كین. زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران هاوڕان كه كه‌ناڵی زاره‌كی له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌كاردێت، به‌ڵام كه‌ناڵه نازاره‌كییه‌كان بۆ دانوستانی نێوان تاكه‌كان به‌كاردێت، له‌هه‌ندێك دۆخیشدا وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی په‌یامه زاره‌كییه‌كان به‌كاردێت.
ئه‌ڵبه‌ت له جه‌سته‌ی مرۆڤدا، ئه‌وه ته‌نیا زمان نییه توانای ئاخاوتن و گوزاره‌كردنی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ته‌نیا بیست، سی، پیتێكی نوسین نین رێكده‌خرێن و به‌خوێندنه‌وه واتا به‌خشده‌بن، زمانێكی بێده‌نگ و گرنگی دی هه‌یه، ئه‌ویش زمانی جه‌سته‌یه. ئه‌و زمانه‌ی نابیسترێ به‌ڵكو ده‌بینرێ، زمانێكه پیت و وشه و رسته‌كانی له نێو جوڵه و چالاكی و ره‌نگ و ماتی و خامۆشی جه‌سته‌دان. گه‌رچی هه‌ر جوڵه‌یێكی جه‌سته گوزاره و ده‌ربڕینی جۆره ئاخاوتن و هه‌ڵوێست و مه‌به‌ستێكی سه‌ربه‌خۆیه.
زه‌رده‌خه‌نه و جوڵه و ته‌نانه‌ت خه‌نده‌ی خۆڕسك و سروشتی، دور له بزه‌ی قه‌شمه‌ریانه‌و ته‌نزئامێز، كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر بینه‌ر هه‌یه. له هه‌مانكاتیشدا زێده‌ڕۆییكردن، یاخود زۆر له خۆكردنی بێژه‌ر له نیشاندانی جوڵه و گوزاره‌كانی رووخساردا، به تایبه‌تی كاتێ ده‌گاته ئاستی هه‌ڵچون، ئه‌وا كاره‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، بینه‌ر هه‌ست به‌ده‌ستكردێتی و درۆزنی گوزاره‌كان ده‌كات، به هه‌ڵچوونه‌كانیشی نه هه‌ر متمانه و بێلایه‌نییه پیشه‌ییه‌كه‌ی، دروستیی په‌یامه‌ی شلۆقده‌كا، به‌ڵكو ته‌واوی سه‌نگینی و كه‌سێتی خۆیشی له ده‌ستده‌دا.
هه‌ر ده‌ربڕینێك‌و جوڵه‌یه‌كی جه‌سته‌یی مه‌به‌ستی تایبه‌ت ده‌به‌خشێت، زمانی جه‌سته بووه‌ته زمانی دووه‌می بێژه‌ر كه ده‌بوایه له كاتی قسه كردن‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌رده‌قێك بیانخاته به‌ر دیدی بینه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن، هه‌واڵی ته‌قینه‌وه و شه‌ڕی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت، واته ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه گه‌رماو گه‌رمن به لای جه‌ماوه‌ر، له‌سه‌ر بێژه‌ر پێویسته به حه‌ماسه‌وه باسیان لێوه بكات‌و زیاتر زمانی جه‌سته به‌كار بهێنێ تكه بریتین له: ئیشاره‌تی ده‌ستی، جووڵه‌ی سه‌ر، چاوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زیاتر بخاته سه‌ر وه‌رگر.
نیشانه‌كانی جه‌سته و ڕوخسار و ئه‌ندامه‌كانه، بۆ ده‌ربڕین له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی له مێشكماندا هه‌یه، به واتایه‌كی دیكه زمانی جه‌سته، په‌یوه‌ندییه‌كی نازاره‌كیی ڕاستگۆیانه‌یه، ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له ڕێگه‌ی جوڵه و ده‌ركه‌وته جیاوازه‌كانه‌وه ڕاده‌سپێرێت، بۆ ئه‌داكردنی ئه‌و ڕاستیانه‌ی له ناخی مرۆڤدا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه، به‌مه‌ش پێكدادان دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینه زاره‌كیه ناڕاسته‌كان، كه‌واته ده‌توانین بڵێن زمانی جه‌سته، به‌سه‌رجه‌می ئه‌و په‌یامه ناوه‌خنیانه‌ی ناخی مرۆڤه‌كان ده‌گوترێت، كه به شێوه‌ی خۆویست و خۆنه‌ویست، له ڕێگه‌ی هه‌سته‌كانه‌وه، ڕه‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌مانه‌وه ده‌بێت، له ده‌رئه‌نجامدا جوڵه و بزاوتی(ناخودئاگا)، له شێوه‌ی په‌یامی نه‌رێنی یان ئه‌رێنی، به‌سه‌ر جه‌سته‌وه به‌جێده‌هێڵن، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا سه‌رجه‌می ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و به تایبه‌تیش ڕوخسار پشكی سه‌ره‌كی به‌رده‌كه‌وێت.
پێویسته له‌سه‌ر پێشكه‌شكارو بێژه‌ر به شێوه‌یه‌كی رێك‌و هێمن دابنێشێت، زۆر جوڵه نه‌كات و بێ جوڵه‌ش نه‌بێت، كه بینه‌ر بێزار بكات. ده‌ست وسه‌ر به شێوه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ دانراو ده‌جوڵێنه‌وه، هه‌ر ئه‌ندامێكی جه‌سته زمانی خۆی هه‌یه‌و هێماكانی كاریگه‌رو باش و خراپیان هه‌یه، بۆیه پێویسته پێشكه‌شكار له‌و زمانه بێده‌نگه تێبگات.
•جوڵه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌كان و جوڵه‌ی سه‌ر
* جوڵه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌كان:
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بێژه‌ر پێویسته. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه: چ ده‌ست و په‌نجه و چ شان و قۆڵ و سه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد و زۆر له خۆكردانه، یان شانۆییانه به‌كار نه‌هێنێ. با گشت جوڵه و ئاماژه گوزاره جه‌سته‌ییه‌كانی سروشتی و خۆڕسك بن. بێژه‌ری هه‌واڵ له ته‌له‌ڤزیۆندا كه‌مترین بوار و ئازادی جه‌سته جوڵاندانی هه‌یه. ئه‌وه‌ی زێتر ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌خاته‌گه‌ڕ ئه‌و چه‌ند په‌ڕه كاغه‌زه‌ی به‌رده‌می و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی نێو قامكه‌كانێتی. باشتروایه كاغه‌زه‌كان له‌سه‌ر مێزه‌كه دانێ و به‌ده‌سته‌وه نه‌یانگرێ. به‌تایبه‌تی له‌كاتی دانیشتن‌دا.. له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هه‌ر هه‌واڵێكیشدا. بێئه‌وه‌ی خشه‌خشی بێ په‌ڕه‌كه هه‌ڵگرێ و له‌و لایه‌وه ده‌مه‌ونخون داینێ. نه‌یخاته ژێر په‌ڕه‌كانی دییه‌وه.
* جوڵه‌ی سه‌ر:
كاتی نیشاندانی هه‌ر فیلمێك. له‌وانه‌ی په‌یامنێر له مه‌یدانی رووداوه‌كانه‌وه گرتوویانه‌و بۆ ئه‌وه ئاماده‌كراون له‌ته‌ك، یان له‌دوای هه‌واڵه‌كانه‌وه نیشان بدرێن، یان هه‌ر فیلمێكی دیكۆمێنتاری بێ، یان ئاخاوتنی كه‌سێتییه‌ك بێ.. تد، ده‌بێ بێژه‌ر به جوڵه‌ی سه‌رو چاو بڕینه مۆنیته‌ری ستۆدیۆ، به بینه‌رانی بسه‌لمێنێ ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه به بینه‌ر بڵێ:
– ئه‌ها بڕوانه! بۆ بینینی ئه‌م بابه‌ته من له تۆ په‌رۆشترم!
به‌م كه‌مه جوڵه‌یه‌ی سه‌ری، بۆ بینه‌ری ده‌رده‌خات، ئه‌و بابه‌ت‌و زانیاریانه‌ی په‌خشیده‌كات، په‌یامی بایێخدارن، شایه‌نی ئه‌وه‌ن به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌كات، واتا په‌یامه‌كه لای خۆشیێوه شایه‌نی بینین و بایه‌خپێدان نییه، بێگومان بینه‌ریش فه‌رامۆشی ده‌كا. ئه‌مجۆره بزوتنه‌وه جیددی و بایێخپێدان و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنه، نه‌هه‌ر بۆ فیلم و وێنه‌كان، بۆ ده‌نگه‌كانیش پێویستن. كاتێ بێژه‌ر گوێ له ئاخاوتنێكی ته‌له‌فۆنی ده‌گرێ و كه‌سه‌كه‌ش دیار نییه، ده‌بێ ئه‌مجاره‌یان به بزوتنه‌وه‌یێكی كورت، به په‌رۆشه‌وه چاو له‌كامێرای په‌خش ببڕێ.
جگه له‌م بزواندنه كه‌موكورته‌ی سه‌ر، هه‌موو بزواندنێكی دی به‌ملاوئه‌ولاداو، ملخواركردنه‌وه، سه‌ر بۆ ئاسمان به‌رزكردنه‌وه- گوایه بیرده‌كاته‌وه- شان هه‌ڵته‌كاندن و چاو هه‌ڵته‌كاندن‌و.. هتد، به جوڵه‌ی نا په‌سه‌ند و دزێو و داده‌نرێن.
* كارامه‌ییه‌كانی ئاخافتنی زاره‌كی بێژه‌ر به‌م شێوازه ده‌ست نیشان ده‌كرێت:
– ئاخافتن به ده‌نگێكی بیستراو و به شێوازێكی په‌سه‌ند.
– ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گۆكردنی وشه و رسته و گوزارشته‌كان.
– ئاخافتن به زمانێكی دروست، كه یارمه‌تی جه‌ماوه‌ر بدات بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامه زمانییه‌كه.
– ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئاخافتن به زمانێكی ئه‌وتۆ، كه بینه‌ران‌و بیسه‌ران به سانایی له ماناكه‌ی بگه‌ن.
– دووركه‌وتنه‌وه له رۆچوون و له گوزارشتكردن له‌و مانایه‌ی كه خوازیاری وتنی نین.
– ئاخافتن له‌گه‌ڵ بینه‌ران و بیسه‌ران به خێراییه‌كی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ سروشتی بابه‌ته‌كه بگونجێت.
– به‌كارهێنانی ئاوازی ده‌نگ به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سروشتی ئاپۆڕای بینه‌ران و بیسه‌راندا بگونجێنێت و بیسازانێت.
– دووركه‌وتنه‌وه له دووباره‌كردنه‌وه و به‌كارهێنانی وشه‌ی بێزراو له كاتی ئاخاوتندا.
– به‌كارهێنانی ئاوازی ده‌نگ به شێوه‌یه‌ك كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری گوێگردا.
– پێویسته بێژه‌ر له كاتی ئاخاوتنی زاره‌كیدا، به ریتمێكی ئه‌وتۆ قسه بكات كه له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌و بابه‌ته‌دا بگونجێت كه خوازیاری تاووتوێكردنی بن.
– هه‌ندێكجار پێویسته بێژه‌ر به ئه‌نقه‌ست تۆزێك بێده‌نگبێت بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی خۆی چڕ بكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی خوازیاری قسه كردنیانه.
– پێویسته بێژه‌ر هه‌ندێك جار زمانی جه‌سته به‌كاربهێنێت به شێوه‌یه‌ك ببێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ گه‌یاندنی په‌یامی زاره‌كی بێژه‌ره‌كه له ئامرازی بیننده‌یی(التلفاز- ته‌له‌ڤزیۆن)دا.
2-2-6. جلوبه‌رگی بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن
سه‌ره‌تا مرۆڤ له سروشته‌وه فێربوو و ره‌نگه‌كانی ناسی، ده‌بێت ره‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ بۆنه و كه‌سایه‌تییه‌كاندا بگونجێت، پێویستیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ سه‌رنج راكێشبێت و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیش جوانكارییه، له‌به‌رئه‌وه‌شه مرۆڤ مه‌یلی به‌لای جه‌ختكردنه‌وه ده‌ڕوات له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی قبوڵكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ، له رێی جلوبه‌رگه‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كیش داپۆشینی له‌ش و جه‌سته‌یه.
ره‌نگه‌كان كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت رێك‌بخرێن، ره‌نگ كاریگه‌رییه‌كی روونی هه‌یه له ده‌رخستنی جوانی و رێكپۆشی له جلوبه‌رگدا، جگه له ده‌رخستنی سه‌لیقه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پۆشاك ده‌پۆشێت و جل له‌به‌ر ده‌كات2.
2-2-6-1.چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی گرنگ بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆشاك:
1. له‌به‌ركردنی پۆشاكی ره‌نگا و ره‌نگ چالاكی به‌شێوه و روخسار ده‌به‌خشێت، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی پۆشاكی نوێ و ره‌نگا و ره‌نگ پێویستی به وریایی و هه‌ماهه‌نگی وورد هه‌یه.
2. هه‌ڵبژاردنی پۆشاكێك، كه له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستی بێژه‌ردا بگونجێت.
3. مه‌رج نییه پۆشاكه‌كان نوێ بن و له دوایین مۆدێله‌كان بن.
4. ده‌بێت بێژه‌ر خۆی به‌دوور بگرێت له جلوبه‌رگی نامۆ و نه‌شاز.
5. دووركه‌وتنه‌وه‌ی بێژه‌ر له پۆشاكی زۆر ره‌نگ و تێكه‌ڵ به‌یه‌ك یاخود ئه‌وانه‌ی پله‌ی ره‌نگه‌كانیان نه‌گونجاو و ناڕێكن و زیادكراوی زۆر له خۆده‌گرن.
6. بێژه‌ر هه‌وڵبدات ئه‌و پۆشاكانه‌ی باو و گونجاون بیانناسێت له رێی ریكلام و گۆڤاره‌كانه‌وه، به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئه‌و مۆده تازانه‌ی كه بۆی ده‌گونجێن.
7. له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ره‌نگا و ره‌نگ له وه‌رزی هاویندا ده‌بێت گونجاوبێت له‌گه‌ڵ كاتی له‌به‌ركردنیان بۆ نمونه (به‌یانیان یاخود نیوه‌ڕۆ و ئێواران).
2-2-6-2.هونه‌ری گونجاندنی پۆشاك به پێی شێوازی له‌ش:
شێوه‌ی له‌شی مرۆڤ بۆ چوار جۆر دابه‌ش ده‌بن، ئه‌وانیش بریتین:
ڕ. شێوازی كاتژمێری لمین
ب. شێوازی قۆخی
ت. شێوازی سێوی
پ. شێوازی راسته
ڕ. شێوازی كاتژمێری لمین: ئه‌و ره‌نگانه‌ی كه گونجاون بۆ ئه‌م شێوازه له‌شه( وه‌نه‌وشه‌یی، ترێ ره‌نگ، پرته‌قاڵیی تۆخ و ره‌نگی ژه‌نگاوی)، ره‌نگه تۆخه‌كان باشترین ره‌نگن بۆ ئه‌مجۆره له‌شه، به‌گشتی ده‌بێت دووربێت له ره‌نگه كاڵه‌كان، به‌تایبه‌تیش بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌ش، واته له‌كه‌مه‌ر به‌سه‌ره‌وه.
ب. شێوازی قۆخی: ره‌نگه تۆخه‌كان و ره‌نگه كاڵه‌كانیش گونجاون بۆ ئه‌مجۆره، به‌ڵام به‌مه‌رجێ ره‌چاوی هه‌ماهه‌نگی نێوان ره‌نگه‌كان بكرێت و هه‌ڵبژاردنی پۆشاكی گونجا و له‌بری پۆشاكی فراوان و بریقه‌دار به‌شێوه‌ی له‌راده به‌ده‌ر، باشتر وایه پۆشاكه‌كه پڕ به به‌ری خۆی بێت.
ج. شێوازی سێوی: گونجاوترین ره‌نگیان شینی پیرۆزیی و وه‌نه‌وشه‌ییه، ده‌بێت دووربن له‌ره‌نگی سه‌وزی زه‌یتونی، هه‌روه‌ك ده‌بێت دووربن له‌ره‌نگی زۆر كاڵ و ره‌نگه زه‌قه‌كان، چونكه به‌سه‌ر رووپێوی جه‌سته‌ی مرۆڤدا ده‌شكێته‌وه.
د. شێوازی راسته: گونجاوترین ره‌نگی ئه‌مجۆره له‌شه( سه‌وزی زه‌یتونی و سه‌وزی سێوی و سپی)یه و دوور كه‌وتنه‌وه له ره‌نگی حه‌ریری.
هه‌ندێ هاوێنه‌ی كامێرا هه‌بوون تۆنی به‌رزی ره‌نگی شین( نیلی)یان نه‌ده‌گرت و به بۆشی جێیانده‌هێشت. به گشتیش كراس و بلوز و چاكه‌تی خه‌تخه‌ت( موقه‌لله‌م) له‌سه‌ر شاشه خوار و خێچ و شه‌پۆلاوی ده‌رده‌كه‌ون. ره‌ش و سپی له سروشتدا به‌ره‌نگ دانانرێن و.. به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ- كه په‌یوه‌ندی به‌كه‌سێتی و بۆنه تایبه‌تیێكانه‌وه هه‌یه- بۆ به‌رگی بێژه‌ر په‌سه‌ندو گونجاونین.. ده‌بێ ئاگاداری ئه‌مانه‌ش بین. ده‌بێت بێژه‌ر جلوبه‌رگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووناكی ناو ستۆدیۆ بگونجێنێت و رووناكی ره‌نگی جلوبه‌رگی بێژه‌ره‌كه نه‌شارێته‌وه‌و شه‌وقی زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر سیما و پۆشاكی بێژه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت بێژه‌ر پۆشاكێك له‌به‌ر بكات كه له‌گه‌ڵ ره‌نگ و شێوه‌ی له‌شی بگونجێت، چونكه جلوبه‌رگ به‌شێكه له كه‌سایه‌تی مرۆڤ به‌تایبه‌تی بێژه‌ر، پێویسته بێژه‌ریش ره‌نگی جلوبه‌رگ هه‌ڵبژێرێت به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستی بگونجێت و رێكخستنێك بكات له‌نێوان ئه‌و پارچانه‌ی ده‌یپۆشێت و له‌به‌ری ده‌كات2.
2-2-7. ده‌نگ و جۆره‌كانی:
بریتیه له‌كۆمه‌ڵێك له‌ره‌له‌ری ده‌نگی كه له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگی و به‌هۆی ئامێری تۆماركردنی ده‌نگییه‌وه دێته‌به‌رهه‌م و هۆكاره‌كانی ده‌وروبه‌ركاری تێده‌كه‌ن و ده‌بنه‌هۆی گۆڕین و شێواندنی ئه‌گه‌ربێت‌و كۆنترۆڵ نه‌كرێن، پێویستی به‌گوێیه‌كی باشه بۆ لێك جوداكردنه‌وه و ده‌رخستنی هه‌ڵه‌كان و ژاوه‌ژاو له ده‌نگه‌كه‌دا3.
جگه‌له‌وه‌ش، ده‌نگ هه‌ستێكی سروشتی بنچینه‌ییه‌و دیاریناكرێت، زانایانی فیزیا ده‌نگییان به دیارده‌یه‌كی فیزیایی پێناسه‌كردووه، كه ده‌رئه‌نجامی بوونی شه‌پۆلی(compression)ه، به‌هۆی گه‌یه‌نه‌رێكی كاویه‌وه له‌خاڵێكه‌وه بۆخاڵێكی تر، هه‌روه‌ها زانایان ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی وزه‌ی جوڵه‌یی ده‌بینن، له‌رینه‌وه‌كان سه‌رچاوه‌ی گشت ده‌نگه‌كانن، چونكه له‌رینه‌وه‌ی جه‌سته به‌هۆی له‌ره‌ی هه‌وای ده‌وروبه‌رییه‌وه ده‌بێت، ئه‌و له‌رینه‌وانه له‌هه‌وادا به‌شێوه‌ی شه‌پۆلی ده‌نگی بڵاوده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وا له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت.
ده‌گمه‌نه ده‌نگی كه‌سێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه وێك بچێت، چونكه هه‌ر كه‌سه‌و ده‌نگێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه ده‌نگیه‌كانیشی جیاوازه، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت، كاتێك گوێمان له ده‌نگی بێژه‌رێك ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی روومان له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بێت، به‌ڵام ده‌زانین ئه‌و ده‌نگه‌ی ده‌یبیستین هی كامه بێژه‌ر و كامه كه‌ناڵیشه، ئه‌م ناسینه‌وه‌یه‌ش له رووی ئاسته‌كانی ده‌نگیه‌وه‌یه، كه پێكهاتوون له: (ناسكی و نه‌رمی ده‌نگه‌كه، ده‌نگی گڕ، ده‌نگی ئاستی مامناوه‌ند…).
هه‌ر بێژه‌رێك ده‌بێ بتوانێت ده‌نگی خۆی په‌روه‌رده بكات، له‌به‌رئه‌وه په‌روه‌رده‌یی ده‌نگی به ئه‌ركێكی هه‌ره سه‌ره‌كی بێژه‌رێكی ( هه‌واڵ) سه‌ركه‌وتووی ته‌له‌ڤزیۆنی داده‌نرێت2.
سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سه‌ی بێژه‌ری تیڤی له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وه‌رگردا، ده‌نگ و رووخساریه‌تی، ده‌نگ خه‌سڵه‌تێكی سه‌ره‌كییه له تێكڕای ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی كه پێویسته له‌لای بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو هه‌بن، هه‌ر كه‌سێكیش خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و پیشه‌یه بدات، پێویسته نه‌بره‌ی ده‌نگی ساف و بێ گه‌رد بێ و به جوانی و رێكوپێكی، به ده‌م و لێوی بتوانێت واژه و وشه‌كان گۆ بكات و بیاندركێنێت، هه‌ندێك زانای (ده‌نگ) واته زانای بواری ده‌نگسازی، له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه هه‌موو مرۆڤێك له منداڵییه‌وه خاوه‌ن ده‌نگێكی باش و به‌هێزه.
2-2-7-1. جۆر و شێوه ده‌نگیه‌كان:
دوو جۆر ده‌نگی پیاوان هه‌یه، یه‌كێكیان باس (Bass) و ئه‌وه‌ی تریش مینۆره (Menor) كه ده‌نگی باریكتره، هه‌ندێكیان هاوبه‌شن له نێوان هه‌ردووكیان، ده‌نگه‌كان هاوبه‌شن له‌نێوان كه‌سه‌كان به‌گوێره‌ی په‌یژه‌كانی مۆسیقا، تۆنه‌كان ده‌وری گرنگ ده‌بینن بۆ ده‌ستنیشانكردنی جۆری بێژه‌ره‌كه.
بۆ بێژه‌ری ژن، دوو جۆر ده‌نگ هه‌یه، ده‌نگی ئاڵتۆ (Alto) و ده‌نگی سۆپڕانۆ (Soprano) كه ئه‌وانیش په‌یوه‌ستن به تۆنه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ری ده‌كات، ده‌نگی سۆپڕانۆ زۆرجار باشتره له‌وه‌ی كه ده‌نگی به‌كاربێنی بۆ بێژه‌ره كچه‌كان كه هه‌ر ئه‌مه‌شیان به باشتر ده‌زانرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ی جۆره ناسكیه‌ك به‌و كچه ده‌دات.
جۆره سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌نگیش پێكدێن له:
1. ده‌نگی سنگ
2. ده‌نگی سه‌ر
3. ده‌نگی قوڕگ
1. ده‌نگی سنگ: ئه‌م جۆره ده‌نگه له سنگه‌وه ده‌رده‌چێت، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌نگه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ( ئه‌ده‌بی، كولتووری، خه‌مگینی، جوگرافی) به‌كاردێت.
2. ده‌نگی قوڕگ: به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای سه‌میتیك ئه‌م ده‌نگه به‌كاردێنن بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز، سرووته ئایینه‌ییه‌كان و هونه‌ری ئۆپێرا به ده‌نگی قوڕگ داده‌نرێن.
3. ده‌نگی سه‌ر: ئه‌م جۆره ده‌نگه له زمانی دروشمه‌كاندا به‌كاردێت1.
بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه‌خۆی رزگاربكات له: ده‌نگی زۆر به‌رز و گڕ و زبر و زیقن و ناساز، چونكه: سازگاریی ده‌نگی بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن له هێز و روونی و هێمنیی دایه.
2-2-7-2. ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كار له سازگاریی ده‌نگی بێژه‌ر ده‌كه‌ن
2-2-7-2-1. باری ته‌ندروستی
پشتگوێخستنی باری ته‌ندروستی ده‌بێته هۆی دروستبوونی یه‌كێ له‌م حاڵه‌تانه:
1ـــ ده‌نگێكی گه‌روویی ڕه‌ق و تیژ
2 ـــ ده‌نگێكی كپ و گن كه له لووته‌وه دێته ده‌رێ
3 ـــ ده‌نگێكی له‌رزۆكی لاواز ده‌نگێكی گڕ یان پڕ له‌خشه‌خش
2-2-7-2-2. باری ده‌روونیی بێژه‌ر:
بیژه‌ر له هه‌ر بارێكی ده‌روونیدا بێ، راسته‌وخۆ به ده‌نگییه‌وه دیاریده‌دا .
ـــ ده‌روونێكی ماته‌م ده‌نگ خه‌مبار و كز ده‌كات.
ـــ ده‌روونێكی هه‌ڵچووی تووڕه، ده‌نگ زبر و گڕو ناساز ده‌كات.
ـــ ده‌روونێكی ترسا‌و و راڕا، ده‌نگێكی له‌رزۆك و بچڕ بچڕ دروستده‌كات.
2-2-7-2-3. هه‌ناسه‌دان:
بێژه‌ر ده‌بێ بڕێكی ته‌واو له هه‌وا هه‌ڵمژێ تا به‌شی خوێندنه‌وه‌ی رسته درێژه‌كانی بكات و تووشی هه‌ناسه بڕكێ نه‌بێ و نه‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی مانای په‌یامه‌كه‌ی.
2-2-7-2-4. ده‌نگ و باری جه‌سته
راهێنه‌ری ده‌نگ، ئه‌لیسبیس مۆریسۆن هه‌ندێك رێنمایی به‌سوودی له‌لایه بۆباشكردنی ته‌كنیكی به‌كارهێنانی مایكرۆفۆن ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌دات، كه مایكرۆفۆن زۆر له ده‌م نزیك نه‌كرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له دیمه‌نی گۆرانیبێژاندا هه‌یه، چونكه و تار و گۆرانی دوو شتی جیاوازن.
له‌به‌رامبه‌ردا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مایكرۆفۆندا بكه، كه گوێی مرۆڤه و پارێژگاری له‌و دووریه بكه له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵیدا، هه‌روه‌ها گرنگه له ئاستی راست و دروستی ده‌نگه‌كه‌ش دڵنیابیته‌وه.
ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت، كه تۆ قسه بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سی زۆر ناكه‌یت، بۆیه پێویست ناكات ده‌نگت زۆر به‌رز بكه‌یته‌وه. هه‌روه‌ك پێویست ناكات وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك مامه‌ڵه بكه‌یت، كه ده‌نگی ده‌خاته سه‌ر ریكلامێكی ئایسكریم، چونكه ده‌بێت ده‌نگت به‌و جۆره بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه به مایكرۆفۆنه‌كه‌دا بچرپێنیت.
2-2-7-2-5. له‌بیرت بێت هه‌ناسه بده‌یت
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ناسه نه‌ده‌یت ئه‌وا ده‌نگت شڵه‌ژانی پێوه دیار ده‌بێت.
مۆریسۆن ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له بیرت بچێت له كاتی گونجاو‌دا هه‌ناسه بده‌یت، ئه‌وا خێرا ناڕه‌حه‌ت ده‌بیت له قسه‌كردندا و ده‌ست ده‌كه‌یت به راوه‌ستانی نائاسایی بۆ هه‌ناسه‌دان و ره‌نگه مه‌ترسی ئه‌وه‌شت له‌سه‌ر بێت كه گوێگر له ده‌ست بده‌یت، بۆیه له شوێنی گونجاو‌دا هه‌ناسه بده و له‌وه‌ش دڵنیابه‌ره‌وه كه ده‌قه‌كه خاڵبه‌ندی تێدایه و بڕگه بڕگه كراوه. بۆ نموونه نیشانه‌كانی راوه‌ستان به‌كاربهێنه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ و ره‌نگه بشتوانیت فاریزه‌یه‌كه بچووك به‌كاربهێنێت بۆ هه‌ناسه‌دانێكی خێرا، كه له‌وانه‌یه یارمه‌تیت بدات بۆ ته‌واوكردنی رسته‌كه‌ت تا كۆتاییه‌كه‌ی.
2-2-7-2-6. گرنگی به‌ده‌نگت بده
به‌باشی گرنگی به‌ده‌نگت بده و له توانا و راهێنانی دڵنیابه به‌رله‌وه‌ی له په‌خشدا شتێك بخوێنیته‌وه، راهێنه‌ری ده‌نگ ئه‌لیسبیس مۆریسۆن ده‌نگ به ئامرازی سه‌ره‌كی كاری میدیایی داده‌نێت، بۆیه پێویسته بایه‌خی پێبدرێت.
ئاو باشترین هاوڕێته، له‌وه دڵنیابه، كه به‌درێژایی ئه‌و رۆژه‌ی ده‌چیته په‌خشه‌وه یان تۆماری تێدا ده‌كه‌یت ئاو بخۆیته‌وه. به‌ڵام ئه‌و شتانه چین، كه زیان به‌ده‌نگت ده‌گه‌یه‌نن؟ مۆریسۆن ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌دات، كه دووربكه‌ویته‌وه له هه‌ندێك كاری وه‌ك جگه‌ره‌كێشان و قاوه‌خواردن و هه‌ندێك خواردن و ده‌رمان كه ره‌نگه ببنه مایه‌ی وشكبوونی ده‌نگت یاخود كاریگه‌ری سلبیان له‌سه‌ری هه‌بێت.
نموونه‌ییترین رێگا بۆ بایه‌خدان به ده‌نگ له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، بۆیه باشترین ئامۆژگاری ئه‌وه‌یه كاتی ته‌واو وه‌ر بگریت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی گونجاون بۆت یان نه‌گونجاون.
2-2-7-2-7. باری جه‌سته
ده‌نگت ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه، كه جه‌سته‌ت هه‌ستی پێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وریابیت له كاتی كاركردنت تا دره‌نگانێك، یاخود زوو هه‌ستانت بۆ كاركردن، ده‌بێت زۆر به‌ئاگا بیت.
دوو شێواز هه‌یه ده‌كرێت به كاربهێنرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وا له ده‌نگ بكه‌یت بۆ كاتێكی كه‌م وریابێته‌وه. مۆریسۆن پێشنیار ده‌كات، كه ئاگاداری باری جه‌سته‌ت بیت كاتێك ده‌نگت تۆمار ده‌كه‌یت. دانیشتن به شێوه‌یه‌كی نزم و پشوودان، وا له ده‌نگت ده‌كات نزم بێت، هه‌ندێك كه‌سیش له كاتی راوه‌ستاندا پشوو ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌شیت، كه له ژیانی ئاسایی‌دا زۆر ئاماژه به‌ده‌ستیان ده‌كه‌ن، ئه‌وا قه‌یدی نیه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ئاماژه به‌كاربهێنیت له‌كاتی تۆماركردنی ده‌نگدا تا ده‌نگه‌كه‌ت دروستكراو ده‌رنه‌كه‌وێت.
2-2-8. ماكیاژكردن:
ئارایشت و ماكیاژكردن بۆ جوانكردن به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ر له كۆنه‌وه ڕۆمانییه‌كان ماكیاژیان ده‌كرد و چه‌ندین جۆر بۆیه‌ی قژیان به‌كارده‌هێنا، هه‌روه‌ها پاوده‌ر و ڕه‌نگیان به‌كارده‌هێنا.
ته‌له‌ڤزیۆن ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ به‌ره و پێش چوونی هونه‌ری ئارایشت، پێویسته بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی له بنه‌ماكانی ماكیاژكردن بۆ ته‌له‌ڤزیۆن بگات، سه‌ره‌كی ترین خاڵ له ماكیاژكردنی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌وه‌یه كه بینه‌ر قبوڵی بكات، واته ده‌بێت بێژه‌ر ئه‌وه بزانێت له كاتێكی ئاسایدا هه‌ر چۆنێك ماكیاژ ده‌كات نابێته گرفت، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خودی خۆیه‌وه هه‌یه، به‌ڵام بۆسه‌ر شاشه ئاسایی نییه، له‌وكاته‌دا بێژه‌ر موڵكی بینه‌رانه و ده‌چێته هه‌موو ماڵێكه‌وه، پێویسته بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی شێوازی ماكیاژی له‌گه‌ڵ جۆری به‌رنامه‌كه‌دا بگونجێت، بۆ نمونه له‌كاتی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كان دا ده‌بێت ماكیاژی بێژه‌ره‌كه ساده بێت، هه‌روه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ جۆری پێست و جلوبه‌رگه‌كه‌یدا بگونجێت.
هه‌روه‌ها ماكیاژكردن به‌پێی ڕوناكی ناو ستۆدیۆ ڕێكده‌خرێت، چونكه له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕوناكی كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ماكیاژ كردنه‌كه، ره‌نگه زۆرجار ئارایشته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان كرابێت، به‌ڵام ڕوناكییه‌كه كاریگه‌ری ده‌بێت و ماكیاژه‌كه تێكده‌دات، بۆیه پێویسته شاره‌زایان و پسپۆرانی بواری ماكیاژكردن و به‌رپرسی ڕووناكی ئه‌وه ڕێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌م و چاوی بێژه‌ره‌كه یاخود پێشكه‌شكاره‌كه نه‌بێت.
2-2-8-1. ئه‌ركه‌كانی ماكیاژ له ته‌له‌ڤزیۆندا:
1 – بۆ جوانكردن و شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ خاڵی ناشیرین كه له‌سیمای ده‌م و چاودا هه‌یه و كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كه.
2 – ده‌رخستنی سیمایه‌كی سه‌رنج ڕاكێش و تایبه‌تی كه‌سایه‌تی یه‌كان.
1 -ده‌رخستن و زه‌قكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ خاڵی ده‌روونی.
2-2-9. دیزاینی گرافیكی:
بینه‌رانی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك ئاماده‌نین وه‌ك جاران ته‌ماشای بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان بكه‌ن، كاتێك وێنه‌یه‌كی نه‌گۆڕ له پشتی سه‌رییه‌وه دیاره. هونه‌ری گرافیك بووه‌ته هۆی گۆڕانكارییه‌كی زۆر له‌شێوازی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كاندا. ده‌كرێت له رێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌وه ئه‌و شته‌ی ته‌له‌ڤزیۆن زۆر پێویستی پێیه‌تی واته «وێنه» ئاماده بكرێت. له‌و مێژووه كورته‌ی په‌خشی هه‌واڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆندا هه‌یه‌تی، هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا پشتی به وێنه‌و فیلم نه‌به‌ستووه، ئێستا یه‌ك كه‌س ده‌توانێت وێنه‌ی رووداوێك بگرێت هه‌ر له‌و جێگه‌یه‌ی تێیدایه له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌یدا له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ره‌وانه‌ی هه‌موو جێگایه‌كی دونیای بكات. بۆئه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌واڵه‌كه وردتر بێت، ده‌كرێت سوود له هونه‌ری گرافیك وه‌ربگیرێت. ئه‌ركی گرافه‌رێك ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی وێنه جووڵاوه‌كانی فیلمێكه‌وه به كۆمپیوته‌ر سیناریۆیه‌ك درووستبكات یان پێشینه‌ی هه‌واڵه‌كه و ئه‌و ئامار و ژمارانه‌ی پێویستن بكاته وێنه و له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌دا پیشانیبدات. لێره‌دا ئه‌ركی بێژه‌ر ته‌نها ئه‌وه نییه راپۆرته‌كه بخوێنێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌ویش هه‌ندێجار ده‌بێته بینه‌ر و گوێ له‌و كه‌سه ده‌گرێت كه وێنه‌كان شیده‌كاته‌وه.
2-2-10.پێنج ئامۆژگاری راگه‌یاندنكار (محه‌ممه‌د كرێشان) بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌ز به كاری بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كه‌ن:
1- زۆرێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان حه‌زده‌كه‌ن ببن به بێژه‌ری ته‌له‌فیزیۆن، چونكه ناوبانگی هه‌یه و موچه‌ی زۆره و هه‌ندێك هۆكاریدیكه‌ش، هه‌وڵده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌كۆمه‌ڵێك ئامانجیان،كه لایه‌نیكه‌م جگه‌له‌وه سه‌ركه‌وتوویان بكات، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوش نه‌بوون ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نیه، كه‌وا رۆژنامه‌نووسێكی خراپه و سه‌ركه‌وتوو نیه، “ناتوانین كاربكه‌ین به‌بێ هه‌بوونی هه‌واڵساز” كرێشان واده‌ڵێت.
2- خۆت رۆشنبیر بكه: پێویسته له‌سه‌ر بێژه‌رانی ته‌له‌ڤزیۆن ئاگاداری رووداوه‌كانی مێژوو و بیردۆزه سه‌ره‌كییه سیاسییه‌كانبن، هیچ كه‌س ته‌ماشای ئه‌وه ناكات كه بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن پێویسته لێكۆڵه‌ری سیاسی بێت، به‌ڵكو پێویسته ئاگاداری هه‌موو كێشه بنچینه‌یی و سه‌ره‌كییه‌كان بێت، له كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه،كه هه‌موو كاره‌كان بۆتیمی جه‌زیره ئاماده ده‌كات، چونكه رۆژنامه‌نووسه‌كان بۆ خۆیان كات و بواری ئه‌وه‌یان نیه به‌وكاره‌هه‌ڵسن.
3- ئارامگربه: بۆئه‌وه‌ی ببیته بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بێت كارێك بكه‌ی، به‌تایبه‌تی له پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كان یان پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆیی، زۆر له راهێنان و كاری قورس پێویستی به‌چه‌ندین كاتژمێره بۆ رووماڵكردنی هه‌واڵه‌كان و كاتی زۆر له ستۆدیۆدا به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆبێت، ته‌نها راهێنان. بۆ ئه‌وه‌ی ببیته بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن پێویسته چه‌ندین ساڵ كاری رۆژنامه‌وانی بكه‌یت، پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بزانیت (هه‌رنا له نیوه‌ی رێگاكه‌دا بیزانیت) بۆئه‌وه‌ی تووشی بێ ئومێدبوون و تێك‌شكان نه‌بیت.
4- هیچ كه‌س له سه‌رووی راهێنانه‌وه نیه: به تایبه‌تی له پیشه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ به‌ره‌وپێشچوونی خێرا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا هه‌یه، بۆ هیچ قۆناغێكی دیاریكراو پسپۆڕیه‌تی نییه بۆئه‌وه‌ی بێژه‌ر بڵێت له‌وه‌دا شاره‌زام و پێویستیم به راهێنانی دیكه نیه. كرێشان ده‌ڵێت: “من زیاتر له 30 ساڵه رۆژنامه‌نووسم له بواری رۆژنامه‌نووسی چاپه‌مه‌نیدا كارمكردووه، دواتر رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن، تا ئێستاش خولی راهێنان وه‌رده‌گرم و شتی تازه فێرده‌بم (له نمونه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی تازه) له‌كاره‌كانماندا شتی تازه هه‌یه و پێویسته كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین” .
5-هه‌ست به هه‌واڵده‌كه‌م: پێویسته هه‌واڵی رووداوه‌كان بده‌یت، نه‌ك بیانخوێنیته‌وه. ئه‌وه به‌هره‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، نابێت له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌دا پێبكه‌نیت، رۆژنامه‌نووس پێویسته زۆر له به‌هره و تواناكان له رێگه‌ی خولی راهێنانه‌وه فێرببێت، به‌ڵكو هه‌ندێك له به‌هره‌كان پێویستی به‌خولی فێربونی درێژخایه‌ن هه‌یه (له ئاوازی خوێندنه‌وه، چۆنیه‌تی هه‌ناسه‌دان) مه‌گه‌ر ئه‌وه له‌ناو خودی كه‌سه‌كه‌دا درووست ده‌بێت، بۆ نمونه ته‌عبیركردن له‌هه‌سته‌كان، هه‌روه‌ها كرێشان ده‌ڵێت: “ده‌توانی له رێگه‌ی خوله‌كانی راهێنانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوڕێكانته‌وه سوود له دابینكردنی كات و دارایی وه‌ربگریت، به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی دابینكراوی به‌خۆڕایی تایبه‌ت به‌فێركاری.
توێژه‌ر- مه‌حمود عه‌لی(نامۆ)
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01