riklam

پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز كۆچیدوایی كرد

تاراوگە‌‌ 12:21 PM - 2018-12-08
.

.

پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز نوسه‌ر و بیرمه‌ندی كورد له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچیدوایی كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8-12-2018 پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز نوسه‌ر و بیرمه‌ندی كورد له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا و له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچیدوایی كرد.

پرۆفیسۆر د. جه‌مال زیاتر له‌ 50 ساڵه‌ له‌ تاراوگه‌ ده‌ژی و زیاتر له‌ 100 كتێب و 500 لێكۆڵینه‌وه‌و وتار و بابه‌تی نوسیوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر كۆڕ و سیمیناری ئه‌نجامداوه‌.

د. جه‌مال ساڵی 1933 له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بوه‌و له‌سه‌ره‌تای خوێندنیدا جگه‌ له‌ خوێندنی ئیسلامی فه‌لسه‌فه‌ و سۆشیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیكی خوێندوه‌و له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌ زانكۆی به‌غدا فیزیا و ماتماتیكی خوێندوه‌و له‌ هه‌ولێر و كه‌ركوك و به‌غدا و به‌سڕه‌ وانه‌ی وتوه‌ته‌وه‌.

ساڵی 1962چوه‌ته‌ وڵاتی ئه‌وروپا  به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن و له‌ زانكۆكانی میونخ و ۆزبۆرگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی و شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ی خوێندوه‌.

لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.

لەساڵی 1970-1979 لەزانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە.

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کاژیک.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket