riklam

توركیا.. كچه‌ هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌ستگیرده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 03:03 PM - 2018-12-07
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری میزۆپۆتامیا بانگێهێشتی ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك كرابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌، كچه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد یه‌ڵدا عه‌باسی ده‌ستگیركرا.

دامه‌زراوه‌ی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی، یه‌لدا عه‌باسی كچه‌ هونه‌رمه‌ندی كوردی خوراسانی، دوای ئه‌وه‌ی بانگهێشتی كۆنسێرێتێك كرابوو ده‌ستگیركرا.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" یه‌لدا عه‌باسی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری میزۆ پۆتامیاوه‌ بانگهێشت كرابوو، كه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی نیه‌.

ئه‌و كچه‌ هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌، له‌دایكبووی ناوچه‌ی شیروانی خوراسانه‌و له‌خێزانێكی هونه‌ری دیاری كوردی خوراسان له‌دایكبووه‌.

 

PUKmedia ئا:سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket