SDG ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بیروڕا 02:41 PM - 2018-12-07.
كۆمه‌ڵێك ئامانجن له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2015 دانراوه به به‌شداری 193 وڵات و به‌شداری پێكردنێكی فراوانی كه‌سانی پسپۆڕ ، ده‌زگاكان و خه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسی و ڕاوه‌رگرتن له پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كه 2 تا 3 ساڵی خایاند به‌مه‌به‌ستی دانانی كۆمه‌ڵێك ئامانج بۆ باشتركردنی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی له 15 ساڵی داهاتوو ( 2015 - 2030 ) بۆ ده‌سته‌به‌ری گه‌شه‌پێدان له‌جیهان بۆ فه‌رهامه‌كردنی ژیانێكی باشتر بۆ مرۆڤه‌كان و بۆ ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستر و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كی باشتر ، له ڕێگه‌ی دانانی 17 ئامانج و ده‌ستنیشانكردنی 167 نیشان ( targets ) .
دانانی ئه‌و ئامانجانه‌ی SDG دوابه‌دوای ئامانجه‌كانی MDG هات كه له‌لایه‌ن UN دانرا بوو له ساڵانی 2000 بۆ 2015 ، كه 8 ئامانجی سه‌ره‌كی بوون ، ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و نایه‌كسانی جێنده‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مردنی منداڵ و دایكی دووگیان و باشتركردنی ده‌ستگه‌یشتن به ئاوی پاك له جیهان .
ده‌رئه‌نجامه‌كان، هانده‌رێكی به‌هێز بوون بۆ فراونكردنی ئامانجه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، بۆ داپۆشینی كه‌لێن و كه‌له‌به‌ره‌كانی ئامانجه‌كانی پێشوو و به‌به‌شداری فراونتر و زیادكردنی بواره‌كان بۆ له‌خۆگرتنی هه‌مه‌لایه‌نی پێویستیه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانی په‌ره‌پێدانی گشتی له جیهان ، به پابه‌ندبوونی گشتی وڵات و لایه‌ن و ده‌زگاپه‌یوه‌نداره‌كان له‌جیهان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی وه‌ك جیهانگیری كه ئامانجه‌كان گونجاو وپڕاكتیكی بێت بۆ هه‌موو وڵاتان به‌بێ جیاوازی، بانگه‌وه‌ز بۆ به‌شداری هه‌مووان بكرێت و رۆڵی هه‌مووان گرنگ و ته‌واوكاری یه له گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان.
ته‌ندروستی و ئامانجه‌كانی SDG
ئامانجی سێیه‌م له 17 ئامانجه‌كه تایبه‌ته به ته‌ندروستی ،تێیدا هاتووه ( ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی باش و باشبوون بۆ هه‌مووان له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا ) ، ئه‌م ئامانجه خوردكراوه‌ته‌وه بۆ 13 نیشانه‌ی تر ، له‌وانه :-
1. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی دایكی دووگیان بۆ 70 له‌سه‌د هه‌زار له دایكبووی زیندوو.
2. كه‌مكردنه‌وه‌ی مردنی منداڵی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك مانگ بۆ 12 له هه‌ر هه‌زار له‌دایكبووی زیندو وه خوار پێنج ساڵ بۆ 25 له هه‌ر هه‌زار له‌دایكبووی زیندوو.
3. كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشیه‌گوازراوه‌كانی ئه‌یدز، مه‌لاریا ، سیل و نه‌خۆشیه گوازراوه‌كانی تر وه‌ك هوكردنی جگه‌ر ، گوازراوه‌كان به‌هۆی ئاو .
4. كه‌مكردنه‌وه‌ی سێ یه‌كی مردنی پێشوه‌خته به‌هۆی نه‌خۆشیه نه‌گوازراوه درێژخایه‌نه‌كان به باشتركردنی دروستی ده‌روونی و باشبوون
5. به‌هێزكردنی ڕێوشوێنه‌كانی پێشگیری له مادده هۆشبه‌ره‌كان و زیانه‌كانی مادده كحولیه‌كان
6. كه‌مكردنه‌وه‌ی له 50٪ مردن و زامداری به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ .
7. ده‌سته‌به‌ری ده‌ستگه‌یشتنی گشتگیر به هۆكانی ته‌ندروستی زایینده‌یی وه‌ك ڕێكخستنی خێزان ، هۆشیاری و په‌روه‌رده و فێركردن هه‌روها خزاندنی بۆ نێو پڕۆگرام و ستراتیژیه‌ی كاركردنی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان .
8.گه‌یشتن به (ئه‌نجامدانی) له‌خۆگرتنی گشتگیری ته‌ندروستی ، بۆ ده‌ستگه‌یشتنی هه‌مووان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیه پێوویسته‌كان به كواڵیتی ،زیادكردنی بودجه‌ی ته‌ندروستی و پاراستنی خه‌ڵك له مه‌ترسی دارایی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و خزمه‌ته ته‌ندروستیه‌كان و ده‌ستگه‌یشتن به كوتان و ده‌رمانی سه‌لامه‌ت و كاریگه‌ر كه له توانای كه‌سه‌كان دابێت .
هه‌روها كونتڕۆڵی جگه‌ره و به‌هێزكردنی سیسته‌می په‌تاگه‌ری و فریاكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیاتركردنی بوجه‌ی ته‌ندروستی و هاوكاری زیاتری هێزی كاری پزیشكی بۆ دامه‌زراندن و به‌تواناكردنیان له پزیشكان و نه‌شته‌رگه‌ران و په‌رستار و مامان و پزیشكانی ددان و ده‌رمان ۰
هه‌روه‌ها به‌هۆی گرنگی و هه‌ستیاری ته‌ندروستی جگه له ئامانجی سێ یه‌م له زۆربه‌ی ئامانجه‌كانی تریش ته‌ندروستی ئاماده‌یی هه‌یه هه‌روه‌ك له ئامانجی یه‌كه‌م ، خاڵی سێ یه‌م تایبه‌ت به هه‌ژاری.
هه‌روه‌ها ئامانجی 2 خاڵی 2 بۆ به‌دخۆراكی و ئامانجی چوار خاڵی 2 یه‌كسانی جێنده‌ری
له‌كه‌ڵ ئامانجی 5 خاڵی 2 و 3 كۆتایی هێنان به‌توندوتیژی دژی ژنان و كچان و ئامانجی 6 خاڵی 1 و 2 و 3 بۆ ئاوی پاك و پاكوخاوێنی ..هتد
نوسینی / د. خاڵس قادر ئه‌حمه‌د / پزیشك
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25