riklam

كاسبكارانی حاجیاوا: قوباد تاڵه‌بانی به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد

ئابوری 02:27 PM - 2018-12-07
.

.

له‌ناحیه‌ی حاجیاوای سنوری قه‌زای رانیه‌و له‌سه‌ر داواكاری هاووڵاتیان و كاسبكاران، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی 10 ساڵی بۆ پێنج سه‌دو حه‌فتاو سێ هاووڵاتی درێژكرده‌وه‌ كه‌له‌ دووكانه‌كانیان كاربكه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی له‌دواین سه‌ردانیدا بۆ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین كاسبكارانی ناحیه‌ی حاجیاوا داواكاری درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌یان له‌دووكانه‌كانیان پێشكه‌شی قوباد تاڵه‌بانی كرد، له‌رۆژانی رابردوودا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ تاوه‌كو 10 ساڵی دیكه‌ له‌دووكانه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌.

كاسبكارانی ناحیه‌ی حاجیاوا دوای ته‌وابونی واده‌ی مانه‌وه‌یان له‌ دووكانه‌كانیان له‌یه‌كێك له‌بازاڕه‌ گه‌وره‌كانی ناحیه‌ی حاجیاوا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانی هه‌ژار به‌درێژایی چه‌ندین ساڵه‌ سه‌رقاڵی كاری كڕین و فرۆشتن بوون و تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیان بوو ناچاربوون دووكانه‌كانیان چۆڵبكه‌ن، به‌ڵام له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م بڕیاره‌ی قوباد تاڵه‌بانی كاسبكارانی ناحیه‌ی حاجیاوا ده‌توانن له‌دووكانه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌. 

خاوه‌ن دووكانه‌كانیش زۆر سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی- یان كردو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو خزمه‌تێكی دیكه‌ی پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی ناحیه‌ی حاجیاوا كرد.


  PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ / رانیه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket