riklam

سوید بڕیاریدا به‌رده‌وامبێت له‌پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:04 PM - 2018-12-07
.

.

په‌رله‌مانی سوید بڕیاریدا پشتگیرییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌ به‌رده‌وامیی هه‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌میر ساڵح ئه‌مین له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌رله‌مانی سوید بڕیاریدا پشتگیرییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و كوردستان تا یه‌ك ساڵی دیكه‌ به‌رده‌وامبێت.

وتیشی: پێویسته‌ سوپاسی په‌رله‌مانی سویدو به‌رله‌مانتارانی سوسیال دیموكرات به‌تایبه‌ت و له‌ناویاندا به‌رله‌مانتاره‌ به‌ ره‌جه‌ڵه‌ك كورده‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌له‌ په‌رله‌مانی سوید نواندیان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket