riklam

بەڵگە.. كەشناسی: ئەمساڵ چەند هێندەی ساڵی رابردو بارانباریوە

کوردستان 07:07 PM - 2018-12-06
.

.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كۆی بارانبارینی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمساڵ و ساڵی رابردوو تا ئەمكاتە بڵاوكردەوەو بەپێی ئامارەكەش جیاوازییەكی زۆر هەیە لەبڕی بارانبارین.

بەپێی ئامارەكەش كەشناسی هەرێم، لەساڵی 2017دا تا ئەمڕۆ 6ی كانونی یەكەم لەپارێزگای سلێمانی نزیكەی 150 ملم بارانباری بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ بڕەكەی گەیشتۆتە نزیكەی 300 ملیم كە دوو هێندەی ساڵی رابردووە، لەپارێزگای هەڵەبجە ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ نزیكەی 50 ملیم باری بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە نزیكەی 200 ملم، كە چوار هێندەی ساڵی رابردووە.

لەبارەی پارێزگاكانی دیكەش، دەڵێت: ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ لەپارێزگای هەولێر كەمتر لە 50 ملم بارانباری بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ زیاتر لە 200 ملم باریووە كە نزیكەی پێنج هێندەی ساڵی رابردوو دەكات، لەپارێزگای دهۆكیش ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ 6ی كانونی یەكەمی 2017،  بڕی برانبارین كەمتر بووە لە 50 ملم، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە نزیكەی 300 ملم كە شەش هێندەی ساڵی رابردوو دەكات.

لەبارەی پارێزگای كەركوكیشەوە، كەشناسی هەرێم دەڵێت: ساڵی رابردوو تا ئەمڕۆ لەپارێزگای كەركوك چەند ملیمێك بارانباری بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە نزیكەی 200 ملم كە چەندین هێندەی ساڵی رابردووە.

PUKmedia تایبەت 

 

643643.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket