riklam

باجی سەر جگەرە دوو هێندە زیاد دەكرێت

کوردستان 06:24 PM - 2018-12-06
.

.

وەزارەتی دارایی هەرێم باجی سەر جگەرە بەڕێژەی 100% زیاد دەكات و نوسراویشی رەوانەی سەرجەم خاڵە سنورییەكان و دەروازە گومرگییەكانی هەرێم كردوە.

بەپێی ئەو نوسراوەی كە بە ژمارە (18974) لە  28ی تشرینی دووەمی رابردوو دەرچووەو ئیمزای رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گومرگییەكان كراوەو وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، تیادا دەڵێت: لەبەر بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و هاوتاكردنی رەسمی گومرگی جگەرە لە هەردوو گومرگی ناوەندو هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە بەزیادكردنی رەسمی گومرگی لەسەر جگەرەی هاوردە.

لەبارەی رێژەی گومرگی جگەرەوەشەوە، دەڵێت: زیادكردنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی 100% دەبێت و بڕیارەكەش لە رۆژی 14ی شوباتی ساڵی 2019ەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

رونیشیكردۆتەوە: وەك بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەژێر رۆشنایی ئەو نوسراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم كۆمپانیاكان و بازرگانان ئەوانەی كاری هاوردەكردنی جگەرە  دەكەن  لەناوەرۆكی نوسراوەكە  ئاگادار دەكەنەوە.

PUKmedia تایبەت 

789777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket