riklam

نوێنه‌ران به‌دواداچوون بۆ گرێبه‌سته‌كانی كاره‌با ده‌كات

عیراق 04:36 PM - 2018-12-06
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆتایی هات و دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگیرا.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 6-12-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ته‌وه‌رێكی دانیستنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران تایبه‌ت بوو به‌ سوێند خواردنی هه‌ندێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ پێشتر سوێندنی یاساییان نه‌خواردبوو، له‌به‌ر ده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوێندنی یاساییان خوارد كه‌ ئه‌وانیش دوو په‌رله‌مانتاربوون.

راشیگه‌یاند: ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی خولی پێشووی نوێنه‌ران كه‌ پێشتر پێشنیاركراون و ئاماده‌كراون، به‌ڵام وه‌ك پڕۆژه‌ ماونه‌ته‌وه‌ ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه‌، كه‌ نزیكه‌ی 111 پڕۆژه‌ یاسان.

 حه‌سه‌ن ئاڵی وتیشی: هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند درا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با ئیمزاكراون، تا بزانرێت چییان به‌سه‌ر هاتووه‌و كاره‌كانیان به‌چی گه‌یشتووه‌و ئایا گه‌نده‌ڵیان تێدا كراوه‌ یان نا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ رۆژی شه‌ممه‌ هه‌ڵگیرا.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket