riklam

سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌سمی بانگهێشتی قه‌ته‌ر ده‌كرێت

عیراق 02:27 PM - 2018-12-06
.

.

سەرۆک کۆمار لە میانەی پێشوازیکردنی لە هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانەی قەتەردا پەرۆشی عيراقی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ زامنكردنی ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار‌ ئەمڕۆ پێنج شەممە 6-12-2018 لە میانەی پێشوازیکردنی لە حوسەێن عەلی هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانەی قەتەر لە عيراقدا دووپاتیکردەوە كه‌ عيراق پەرۆشە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی قەتەری برادا لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتدا بەو جۆرەی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا زامن بكات.

لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانەی قەتەر بانگهێشتی فه‌رمی شێخ تەمیم کوڕی حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەری گەیاندە بەڕێز سەرۆک کۆمار بۆ سەردانی قەتەر، هاوکات كاربه‌رێكخه‌ر هەوڵه‌كانی وڵاتی قەتەری خسته‌رو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ئامادەیی وڵاتەکەیشی دووپاتکردەوە بۆ پشتگیریکردنی عێراق لە بوارەكانی سیاسی و ئابورییدا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک كۆمار ئاماژەیکرد بۆ پێویستی بەهێزکردن و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی نێوان عيراق و قه‌ته‌ر لە هەموو بوارەکاندا، هه‌روه‌ها هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئارامی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان به ‌گرنگ زانی لە پێناوی پاراستنی ئوقره‌یی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە ناوچەکەدا.

سەرۆک کۆمار سوپاسگوزاریی خۆی بە هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی قه‌ته‌ردا نارد بۆ شێخ تمیم میری دەوڵەتی قەتەر لە بەرامبەر بانگهێشتنامه‌كه‌یدا، هەروەها هیوای گەشەکردن و خۆشگوزەرانی زیاتری خواست بۆ گەلی قەتەری برا، بەڵێنیشیان دا کە بانگهێشتنامەکەی بەڕێز میری قەتەر لە کاتێکی گونجاودا جێبەجێ بکات.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket