riklam

سلێمانی.. چله‌ی ماته‌مینی جه‌وهه‌ر ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان 01:55 PM - 2018-12-06
.

.

ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگار و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڕێ و كه‌سوكاری كۆچكردوو، چله‌ی ماته‌مینی جه‌وهه‌ر ره‌مه‌زان له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌شدا د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوو وتی: له‌ده‌ستدانی جه‌وهه‌ر ره‌مه‌زان كاره‌ساتێكی گه‌وره‌بوو بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كه‌ی و شاری سلێمانی، بۆیه‌ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی ده‌كه‌م.

وتیشی: جه‌وهه‌ر ره‌مه‌زان كارمه‌ندێكی وره‌ به‌رزو دڵسۆز بوو بۆ كاره‌كه‌ی و سوپاسی سه‌ندیكای پزیشكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كه‌م بۆ رێكخستنی ئه‌م یاده‌.

دواتر له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی كۆچكردوو پارێزگار و قائیمقامی سلێمانییه‌وه‌ مۆمی چله‌ی ماته‌مینی جه‌وهه‌ر تاوه‌گۆزی داگیرسێنراو له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگار و قائیمقامیشه‌وه‌ وته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو رۆڵ و كاره‌كانی كۆچكردوو له‌ بواری ته‌ندروستیدا به‌رز نرخێنرا.

جه‌وهه‌ر ره‌مه‌زان یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی سلێمانی و چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket