riklam

كتێبیكی رۆژنامەنووس دلێری مەلا ئەحمەد چاپ كرا

01:36 PM - 2018-12-06
.

.

ئێستا بە قۆناغێكی تەندروستی ناجێگیردا دەڕوات، بەڵام نەخۆشیی چۆكی پێ دانەداو لە نووسین و داهێنان دووری نەخستەوە، لەوساتەوە توشی ئەم نەخۆشییە بوە، چەندین كتێبی ئامادە كردوە بۆ چاپ..

لەرۆژی 31 تەمموزی 2018 لەسەردانێكماندا بۆ ماڵی رۆژنامەنووس و نووسەر دلێری مەلا ئەحمەد، بەمەبەستی ئەحواڵ پرسین و بەسەركردنەوە، زانیمان كە ژمارەیەك كتێبی باشی ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە، ئەوەبوو لەو بەروارەدا هەڵمەتێكمان دەست پێكرد بۆ دۆزینەوەی سپۆنسەرو كەسانی دڵسۆز تا بتوانن بەرهەمەكانی دلێر بە چاپ بگەیەنن..

خۆشبەختانە كاك دەرباز كۆسرەت رەسول ئەركی لەچاپدانی یەك لە كتێبەكانی لە ئەستۆ گرت و  وەك لقی سلێمانی و ژمارەیەك لە هاوڕێیاني ناوبراو، كتێبەكەیمان بەچاپكراوی بۆ گەیاندە ماڵەوە، ئێستاش كتێبیِكی تری لەژێر چاپدایە كە بەسوپاسەوە رۆژنامەی كوردستانی نوێ بۆی چاپ دەكات، چەندین كەس و لایەنی بەرێزی تریش بەلِێنی لەچاپدانی كتێبەكانی تریان پێداوین..

لەئێستادا باس لە ناوەرۆكی كتێبەكانی ناكەین، بەو هیوایەین كەی زۆرترین ژمارەی كتێبەكانی چاپ كران بتوانین لە مەراسیمێكی شایستەدا بەخوێنەرانی بناسێنین هاوڕێو هاوكارمان كاكە دلێر قسە لەسەر شێوازی نووسین و ئازاری نەخۆشی و ئەو ورە بەرزییەی خۆی بكات كە شێرپەنجە نەیتوانی بیخاتە ناو جێگاوە، بەڵكو هێشتا لە نووسین بەردەوامە..

ئەمەی دلێر مەلا ئەحمەد دەیكات حاڵەتێكی دەگمەن و ناوازەیە كە نەخۆشێك بتوانێت ئەوەندە بە جورئەت و ئازا بێت و بە قەڵەمەكەی بیرو فیكری خۆی بە نووسین بگەیەنێتە گوێی ئەو كەس و لایەنانەی كە دەیانەوێت بخوێننەوە..

هیوادارین بەزووترین كات كاك دلێر ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بگەڕێتەوە ناومان و دەست بكاتەوە بە كارو چالاكی رۆژنامەوانی و نووسین و رووماڵ لەبوارە جیاجیاكاندا..

هیوای تەمەن درێژی و سەرساغی بۆ كاك دلێر دەخوازین

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket