riklam

عومه‌ر فه‌تاح: مامۆستایان مافی خۆیانه‌ شایسته‌تر بژین

ی.ن.ک‌‌ 12:43 PM - 2018-12-06
.

.

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ (6/12/2018) عومه‌ر فه‌تاح كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كان و له‌گه‌ڵ لیستی سه‌وز له‌ یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان و نوێنه‌رانی مامۆستایان له‌ سكرتاریه‌ت و لقی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئاماده‌ی بوون، دۆخی مامۆستایان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروباری یه‌كێتی مامۆستایان كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕتیه‌كان و گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنامه‌ی نوێ كاركردن بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری مامۆستایان.

عومه‌ر فه‌تاح رایگه‌یاند: مامۆستایانی كوردستان هه‌ڵگری په‌یامێكی پیرۆز و ئه‌ركێكی گرنگن، بۆیه‌ هه‌قیانه‌ ژیانێكی شایسته‌یشیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ك وتیشی: له‌ قۆناغی  شارو شاخدا، مامۆستایانی كوردستاندا ده‌ستبه‌رداری په‌یامه‌ پیرۆز و ئه‌ركه‌ گرنگه‌كه‌یان نه‌بوون، كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و هۆشیاری و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانمانه‌.

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی هانی نوێنه‌رانی یه‌كێتی له‌ یه‌كێتی مامۆستایان دا، كه‌ به‌بێ جیاوازی داكۆكی له‌ مافه‌كانی مامۆستایان بكه‌ن و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان بن.

لای خۆشیه‌وه‌ نه‌رمین عوسمان به‌ وردی له‌باره‌ی كاروباری لیستی سه‌وز له‌ یه‌كێتی مامۆستایان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورییه‌كان و خۆ سازدانه‌وه‌ بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی داهاتوو پێشكه‌ش كرد.

ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه‌یش، بیرو بۆچوون و پێشنیازه‌كانیان بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی یه‌كێتیی مامۆستایان خسته‌ڕوو.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket