riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 12:25 PM - 2018-12-06
.

.

ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراو ئه‌مڕۆش پێنجشه‌ممه‌ 6-12-2018 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا  .

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ هێزه‌كانی 70 و 80 شه‌وه‌ دابه‌شكرا.

به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو 5 مانگێك دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و به‌رده‌وامیشی ده‌بێت.

هه‌ر به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌پێشتر له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت و پاشانیش دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامیی ده‌بێت.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket