riklam

به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دوو كه‌س ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌

کوردستان 11:37 AM - 2018-12-06
.

.

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی, به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی , هێزه‌كانیان توانیان له‌ڕۆژانی  18/3/2018 و ڕۆژی  5/7/2018 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات )  ، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 ، ڕۆژی 5/12/2018 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌، تاوانباران .

(ف ، ن ، ح) له‌دایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
 ( م ، ف ، ش) له‌دایك بوی ساڵی ( 1993 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket