riklam

هه‌رێم.. رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ راده‌گه‌یه‌نرێت

کوردستان 11:17 AM - 2018-12-06
.

.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی داهاتوو و رێژه‌ی بارانیارینی 24 سه‌عاتی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینی كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی شارو ناوچه‌كانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاسمانی هه‌رێم هه‌ور و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بارانبارین ده‌بێت له‌كاتی جیاجیادا، به‌ڵام له‌ شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك له‌ هه‌ندێك كاتدا هه‌وره‌ تریشقه‌و بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بێت.

هه‌ربه‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، سبه‌ینێ هه‌ینی، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانی به‌لێزمه‌و هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌نراوێكیتردا، رێژه‌ی بارانبارینی 24 سه‌ه‌عاتی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش له‌ شاری دهۆك زۆرترین باران باریووه‌ كه‌ 298.4 ملم-ه‌.

تا ئێستاش له‌ هه‌ولێر 237.6 ملم، سلێمانی، 284.1 ملم، كه‌ركوك 182.2 ملم، دهۆك 298.4 ملم، هه‌ڵه‌بجه‌ 189.4 ملم باران باریووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كانی كه‌شناسی به‌وێنه‌...

3.jpg

4.jpg

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket